حەشدی شەعبی 7 هەزار موشەک ومین لەدەشتی نەینەوا لادەبات

ئەمنی
  • 4-01-2023, 10:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    حەشدی شەعبی دوێنێ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەستاوە بەلابردنی 7 هەزار موشەک و مینی چێنراو لەدەشتی نەینەوا.
    حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەفرەزەکانی لیوای 30 لەحەشدی شەعبی حەوت هەزار مینی چێنراو و موشەکی ئامادەکراوی لەدەشتی نەینەوا لابردووە .
    ڕاشیگەیاند کە ئەم پڕۆسەیە لەمیانەی کۆششی پاکسازی دێت کە ماوەی دوو هەفتەیە لە دەشتی نەینەوادا لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە ئەنجام دەدرێت.