لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستی پێکرد

ئەمنی
  • 28-04-2022, 11:01
  • +A -A

    بەغداد /INA
    حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستپێکردووە .
    بەیاننامەیەکی حەشدی شەعبی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە ڕایگەیاند کەهێزەکانی لیوای ٢٢ لەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و باشووری دیجلە لەحەشدی شەعبی دەستی بەئۆپەراسیۆنێکی فراوان کردووە لە گردۆڵکەکانی حەمرین و باکووری ڕۆژهەڵاتی سەڵاح الدین.
    بەیاننامەکە ڕوونیکردەوە کە ئەم پڕۆسەیە لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پۆڵایین ئەنجام دەدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە وناوچەنەدا.