بانكی ناوەندی: بۆ زیادكردنی خستەرووی دۆلار رێوشوێن دەگرێبەر

ئابوری
  • 24-12-2022, 18:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە،تەئكیدی لە راسپاردنی 3 بانكی حكومی بۆ دابینكردنی دۆلار بۆ خەڵك كردەوە،و میكانیزمی كشانەوەی رونكردەوەو هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ڕێگەی بە رێپێدراوەكان داوە بۆ زیادكردنی دابینكردنی دراوی بیانی.
    ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی ئیحسان شەمران ئەلیاسری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و پیشەسازی وەك بانكە حكومیەكان راسپێردراون بۆ پاراستنی دراوی بیانی بۆ خەڵك بۆ مەبەستی جۆراوجۆر وەك گەشتیاری و خوێندن و چارەسەری پزیشكی و ئەوانی تر.
    ئەوەشی وت: لەگەڵ ئەو سێ بانكەدا ڕێككەوتون كە بۆ هەڵگرانی كارتی ماستەر و ڤیزاكارت بەخشین بدەن كە حسابیان لەو بانكانە هەیە ئەگەری پڕكردنەوەیان بە دۆلار لە 1-10 هەزار دۆلار بە نرخی 1470 بۆ خەڵك، لەكاتێكدا دۆلار بە 1465 بە گەشتیارەكان دەفرۆشرێت.
    رونیشیكردەوە: خاوەن كارتەكان دەتوانن لە دەرەوەی عێراق بەكاری بهێنن بۆ فرۆشكردن یان كشاندنەوەی پارە لە دراوی ئەو وڵاتەی كە بۆی سەفەر دەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەسانەی حسابی بانكیان نییەو كارتی هەرسێ بانكەكەیان نیە دەتوانن حیسابێكی تێدا بكەنەوە و كارتەكە دەربكەن و دواتر كڕیار ئەو بڕەی كە دەیهەوێت تا 10 هەزار دۆلار بگوازێتەوە، پڕ دەكاتەوە.
    رونیشیكردەوە: ئەم شێوازو ڕێوشوێنانە بەشداری لەزیادكردنی خستنەرووی دۆلار دەكەن، بەوپێیەی بانك ڕۆژانە دۆلار بەنەقد دەفرۆشێت بەبانكەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن، هەروەها دابینكردنی پێداویستی گەشتیارەكان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بەشێوەیەكی سادە و هەرزانتر لەبازاڕ، ڕونیكردەوە كە پرۆسەی پێدانی دۆلار لە كارتدا سەلامەتە.