کۆمپانیای نەوت پاڵپشتی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان دەکات لە سبع لبور

ناوخۆ
  • 29-11-2022, 17:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کۆمپانیای دابەشکردنی نەوتی سەربەوەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرجەم ئەو کاروچالاکیانەی پێی سپێردراون خستەڕوو.
    بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە حسین تاڵب بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پەڕەپێدانی سبع البوڕ بە وەزارەتی نەوت سپێردراوە و فەرمانگەکەمان لەبواری ئەندازەییدا کار لەوبوارەدا دەکات.
    وتیشی ئێمە لەمیانەی بەرنامەحکومیەکەدا کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی ئەودەڤەرە.
    وتیشی ئەم کۆششە حکومیە سەرجەم وەزارەتەکانی نەوت و تەندروستی و فێرکاری و کارەبا و وەزارەتەکانی دی تیایدا هاوبەشن.