بومەلەرزەیەک قەزای خانەقینی هەژاند

ناوخۆ
  • 21-11-2022, 14:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گەیاندنی عێراق ئاشکرایکرد،کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلە لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوە.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەداوە"لە کاتژمێر 04:14:52 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەکاتی ناوخۆ ،بومەلەرزەیەک بە 3.3 پلەی رێختەر باشووری قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالەی هەژاند.
     راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە هەست بە زەوی لەرزینەکە کراوە.
     بەپێی بەیاننامەکە ، وەزارەت داوای لە هاوڵاتیان کردووە،وریا بن و خۆیان لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن و پشت بەو زانیاریانە بەبستن ، کە لەلایەن دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانییەوە بڵاو دەکرێتەوە.