بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سێ بوومه‌له‌رزه‌ى له‌شارۆچكه‌ى كه‌لار له‌سلێمانى تۆماركردووه

ناوخۆ
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا سێ بومەلەرزە لە سنوری شارۆچكه‌ى کەلار رویانداوە و دواهەمینیان لەلایەن هاوڵاتیانی سنورەکەوە هەستی پێکراوە.
    وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ لە راگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سێ بوومه‌له‌رزه‌ى تۆماركردووه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ،کاتژمێر 10:17ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلە، کاتژمێر 6:01 خولەکی ئێوارە  بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلە و کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوش بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە باکوری رۆژهەڵاتی  شارۆچكه‌ى کەلار لە سنوری پارێزگای سلێمانی رویانداوە.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، بومەلەرزەی سێیەم کە بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر بوە و قوڵایەکەی بەدوری 16 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی  شارۆچكه‌ى کەلار بوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە.