کۆمپانیای ئاسیاسێڵ "یالا شۆت"ی راگەیاند

ناوخۆ
  • 14-11-2022, 17:25
  • +A -A

    بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە،کۆمپانیای ئاسیا سێڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشە بۆ پاڵەوانێتی "یەڵڵا شۆت" لە پارێزگاکانی بەغدا و سلێمانی ڕاگەیاند.
     کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ پاڵەوانێتی "یەڵڵا شۆت" لە پارێزگاکانی بەغدا و سلێمانی دەستیپێکردووە.
    ئاماژەی بەوەشداوە"کە بەشداربوان دەتوانن بەم ئەزموونە تاقی بکەنەوە و سەربکەوێت.
    کۆمپانیا کە راشیگەیاند " کە خەڵاتەکانی "یالا شۆت" بریتی یە لە بەشداریکردنی ئامانجەکانی ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەپی ئاسیاسێڵەوە.
     روونیشیکردۆتەوە " کە خەڵاتەکان بریتین لە دابینکردنی سەدان بلیت بۆ براوەکان تا بەشداری لە یارییەکانی مۆندیال لە قەتەر بکەن ، لەوانە بلیتی گەشت و یارییەکان و حجزی هۆتێل.
     لەبەشێکی بەیاننامەکەی ئاسیاسێلدا هاتوە بە دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ و لێدانی خشتەکە و تۆمارکردنی گۆڵەکە ، دەتوانێت گەشتێکی VIP ببەیتەوە کە ئامادەبوون لە یارییەکان و شوێنی نیشتەجێبوون و گەشتکردن لەخۆدەگرێت، هەروەها بردنەوەی یەکێک لە خەڵاتە بەنرخەکانی دیکە بریتین لە ئینتەرنێتی بێبەرامبەر، خولەکێک پەیوەندیکردن و نامەی بێبەرامبەر.