نووسینگەی سەرۆک وەزیران: لێژنەی داڕشتنەوەی پەیکەری دەزگای حکومی جەخت دەکاتەوەسەر بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی چاکسازی

سیاسی
  • 6-05-2024, 14:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لێژنەی باڵای داڕشتنەوەی پەیکەری حکومی جەختکردنەوەیەکە لەسەر بەردەوامبوون لە ڕەوشی چەکسازیکردن.
    بەیاننامەی نووسینگەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی یەکەمی لێژنەی باڵای داڕشتنەوەی پەیکەری حکومی کرد، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا خاڵەکانی کارنامەی دانیشتنەکە تاووتوێکرا، جەختیش کرایەوەسەر بەردەوامبوون لەسەر چاکسازیەکان حکومەت لەسەرجەم بوارەکانی کارگێڕی و دارایی وئابووری.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لەکۆبوونەوەکەدا ئەو ڕوانگەیە دەستنیشان کرا کە بەهۆیەوە حکومەت ئەرکی خۆی لە چاکسازیکردن لە دەزگای حکومیدا دەگەیەنێتە ئەنجام، هەروەها لێکۆڵینەوەکرا دەربارەی ڕاسپاردنی کۆمپانیایەکی جیهانی پسپۆڕ لەمبوارەدا، جگەلەوەش جەخت کرایەوەسەر پێکهێنانی تیمێکی بچووک بۆ تاووتوێکردنی کارنامەی دانیشتنی داهاتووی لێژنەکە.