گرنگترین سەردێر ومانشێتەكانی ئەمڕۆی رۆژنامە وەزرشییەكانی جیهان

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 16-02-2022, 11:00
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)

    ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامە وەرزشییەكانی جیهان بە نوێترین سەردێر ومانشێتە جۆراوجۆرەكان رازاوەتەوە و وەشانی خۆی بۆ چالاكییە وەرزشییەكانی جیهان ناوە،هەروەها مانشێتی ئاگرین و توانج و راستیش خۆی بەرجەستە دەكات لە رۆژنامەكان،رۆژنامە وەرزشییەكانی جیهان بۆ ئەمڕۆش چەند ناونیشانێكی هەمەرەنگی كردۆتەوە ئامانج.
    بردنەوەی 1-0ی پاریس سان جێرمان بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید و بردنەوەی 5-0ی مانچستەر سیتی بەرامبەر سپۆرتینگ لیشەبۆن لەخولەكی 16ی چامپیۆنس لیگ و دیداری ئەنتەرمیلان بەرامبەر لیڤەرپول سەردێڕی ڕۆژنامەكانی وەرزشی جیهانی ئەمڕۆیە
    هەروەها چاپەمەنییەكان گرنگیان بەبەشداری بەرشلۆنە لەدیدارەكانی خولی ئەوروپا لەدژی ناپۆلی دا،هەروەها یاریزانی تێنسی سەر زەوی  نۆڤاك دیۆكۆڤیچ سڕبی خۆنەكوتانی دژی كۆرونا و ئەنجامەكانی ئۆڵۆمپیاتی زستانەی پەكین و یاری  دواخراوی ئەتلیتیكو مەدرید و لیڤانتی لە لالیگا و سەركەوتنی مانچستر یونایتد بەسەر برایتۆن لە پریمەرلیگ و لێدوانەكانی یورگن كلۆپ سەبارەت بە نەخواردەی مەی  لەلایەن محمد صلاح و سادیۆ مانی.
    ئێمە بە بەرچاوترین سەردێڕی ڕۆژنامە وەرزشییە جیهانیەكان لەگەڵتاندا دەچینەوە:
    گواردیۆلا دوای پێنج گۆڵەكەی مانچستەر سیتی بە لشیۆنە: دەكرا نمایشَكی باشتر بێت.
    ..............................................
    ڕۆژنامە وەرزشییەكانی ئیسپانیا
    رۆژنامەی ماركا
    ڕۆژنامەكە تیشكی خستە سەر بردنەوەی 1-0ی پاریس سان جێرمان بەسەر یانەی ڕیال مەدرید لە خولی یەكەمی چامپیۆنس لیگدا و نوسیبووی: ئەو چەند باشە، مباپی.
    ڕۆژنامەكە هەروەها لەبارەی یاری  دواخراوی یانەی ئەتلیتیكۆ مەدرید و لیڤانتی لەلا لیگا بڵاویكردەوە و نوسیوێتی: یارییەكە  بۆ پێگەیەكی شیاو بۆ چامپیۆنس لیگ..
    ڕۆژنامەكە گرنگی بە وتەكانی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سێربی دا سەبارەت بە خواستی خۆی بۆ قوربانیدانی پاڵەوانیەتیە گەورەكان بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لەسەر كوتان دژی كۆرۆنا بهێڵێتەوە و نوسیویەتی: دیۆكۆڤیك قوربانی  بە تێنس دەدات.
    سپۆرت
    ڕۆژنامەكە تیشكی خستە سەر بردنەوەی 1-0ی پاریس سان جێرمان بەسەر یانەی ڕیال مەدرید لە خولی یەكەمی چامپیۆنس لیگ و توانای  كیلیان مباپی و نوسینی: توانا و گۆڵ.
    هەروەها باسی لە بەرشلۆنە كرد پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ناپۆلی ببەوە لە خولی یۆرۆدا، نوسیویەتی: ئەوبامیانگ دەیەوێت لە یاری ناپۆلی  لەپێكهاتەی سەرەكی یاری بكات.
    ڕۆژنامەكە بایەخێكی بە وتەكانی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سێربی سەبارەت بە كوتانی دژی كۆرۆنا داوە و نوسیوویەتی: دیۆكۆڤیك حەزی خۆی ڕادەگەیەنێت كە نایەوێت خۆی بكوتێ.
     موندۆ دیپۆرتیڤۆ
    پەڕەكە سەرنجی خستە سەر بردنەوەی 1-0ی پاریس سان جێرمان بەسەر یانەی ڕیال مەدرید لە خولی یەكەمی چامپیۆنس لیگدا و نوسیبووی: بەم رێگایە مباپی دەیباتەوە
    هەروەها باسی لە بەرشەلۆنە و چانسی بردنەوەی خولی ئەوروپا بە ئامادەبوونی لوك دو جۆنگ و پیەر ئوبامیانگ كرد و نووسیویەتی: "گەرەنتی خولی ئەوروپا.
    ڕۆژنامەكە گرنگی بە بردنەوەی 5-0ی مانچستەر سیتی دا بەسەر سپۆرتینگ لیسبۆندا نووسیویەتی: نمایشێك لە مانچستەر سیتیەوە.
    ڕۆژنامەكەش حەزی لە یاری  دواخراوی ئەتلیتیكۆ مەدرید بوو بەرامبەر لیڤانتی لە لالیگا و ئەنجامەكانی ئۆڵۆمپیكی زستانەی پەكین.
    رۆژنامەی ئاس
    ڕۆژنامەكە تیشكی خستە سەر بردنەوەی 1-0ی پاریس سان جێرمان بەسەر یانەی ڕیال مەدرید لەخولەكی 16ی چامپیۆنس لیگدا و نوسیوێتی: ئەوە بۆمبە.
    هەروەها باسی لە یاری  دواخراوی ئەتلەتیكۆ مەدرید و لیڤانتی لە لالیگا كرد و نوسیبووی: ئەتلەتیكۆ مەدرید بەبێ بەرگری.
    ڕۆژنامەكە گرنگی بە پێگەی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سێربی دا لەسەر كوتان، نوسیویەتی: دۆكۆڤیچ  خۆی ناكوتێ.
    هەروەها گرنگی بە دیالۆگەكەی لەگەڵ فابیان رویز ی ناپۆلی دا پێش ئەوەی ڕووبەڕووی بەرشلۆنە ببێتەوە لە خولی یۆرۆدا و نوسیویەتی: ڕویز: ئارەزو تۆڵە دەكات.
    .............................................................
    رۆژنامە وەرزشییەكانی بەریتانیا
    میرۆر سپۆرت
    ڕۆژنامەكە تیشكی خستە سەر درەوشانەوەی یاریزانانی ماچستەر سیتی  لە بردنەوەی 5-0ی بەسەر سپۆرتینگ لیشبۆنە لە گێمی یەكەمی چامپیۆنس لیگدا كە بێرناردۆ سیلڤا یەكەو دوو گۆڵیان تۆماركرد، مانچستەر یونایتد بە 2-0 لە پریمەرلیگ برایتۆنی بردەوە و بەهەوڵ دوو گۆڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بڕۆنۆ فیرنادیز و نووسیویەتی : پیاوەكانی پورتوگال دەتەقێنەوە.
    ڕۆژنامەكە هەروەها گرنگی بە لێدوانەكانی یۆرگین كلۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانیای لیڤەرپول دەدات سەبارەت بە ئەستێرەكانی سادیۆ مانی و محەمەد سەڵاح پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ئەنتەرمیلان ببنەوە لە خولی یەكەمی چامپیۆنس لیگدا نووسیبوویەتی : سادیۆ مانی و محەمەد سەلاح مەی ناخۆنەوە.
    .................................................
    ڕۆژنامە وەرزشییەكان فەڕەنسا
    لیكیپ
    ڕۆژنامەكە تیشكی خستە سەر بردنەوەی 1-0ی پاریس سان جێرمان بەسەر ڕیاڵ مەدرید لە خولی یەكەمی چامپیۆنس لیگ و تواناكانی  كیلیان مباپی و نوسیویەتی: بەڵام جارێكی تر ئەوە كێیەە یەكلایی دەكاتەوە. 
    ڕۆژنامەكە هەروەها سەرنجی خستە سەر ئەنجامەكانی ئۆڵۆمپیكی زستانەی پەكین و درەوشانەوەی وەرزشوانانی فەڕەنسی.
    .........................................................
    ڕۆژنامە وەرزشییەكانی ئیتاڵیا
    كۆریییر دیلۆ سپۆرت
    ڕۆژنامەكە تیشكی خستە سەر یاری  نێوان ئەنتەرمیلان و لیڤەرپوڵ لە خولی یەكەمی 16ی خولی پاڵەوانەكان و نووسینی: فەرشی سوور و ئینزاگی: ئینگلیزەكان كاندیدن بەڵام ئێمە ناچینە ناو یاری بەزێندراو دۆڕاوەكان.
    ڕۆژنامەكە هەروەها گرنگی بە سەركەوتنی 1-0ی پاریس سان جێرمان دا بەسەر ڕیاڵ مەدریددا بە سوپاس بۆ گۆڵێك لە لایەن كیلیان مباپی و نووسی: ئێمباپی، چ سحرێكە درێژ دەبێتەوە بۆ لێدانی خەونی ڕیاڵ مەدرید.
    ڕۆژنامەكە گرنگی بە ڕۆما و ڕاهێنەری پرتوگالی جۆزێ مۆرینهۆ دا و نوسیبووی: لێدانێكی گەمژانەی مۆرینهۆ.
    تۆتۆ سپۆرت
    یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا پێژماردنی ئەلبەلیهی كرد و حوسێن عەبدولغەنی بە هۆی ڕووداوەكانی یاری ئەلنەسر و هیلالی ڕاگرت،
    مباپی: من لە پاریس سان جێرمان  خۆشحاڵم وە من هێشتا داهاتووم دەستنیشان نەكردووە،
    ڕۆژنامەكە سەرنجی خستە سەر توانای  سۆفیا ڕۆكویای ئیتاڵی لە ئۆڵۆمپیكی زستانەی پەكین.
    ڕۆژنامەكە هەروەها گرنگی داوە بە یاری  ئەنتەرمیلان و لیڤەرپول لە یەكەم خولی خولی چامپیۆنس لیگدا و نوسیوویەتی: شەوی خەونی چامپیۆنس لیگ.