بەسرە؛ دەستگیكردنی 5 گومانلێكراو بە تیرۆر و 95 داواكراوی دادگا

ئەمنی
  • 26-10-2022, 18:25
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بەسرە ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 5 گومانلێكراوی تیرۆر و 95 داواكراوی دادگا  بەتۆمەتی جۆراوجۆر لەپارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا مەفرەزەكانی پۆلیس لە پارێزگای بەسرە هەڵمەتێكی ئەمنییان لە سەرتاسەری پارێزگاكە ئەنجامداوە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سەپاندنی هەیمەنەی دەوڵەت و یاسا، لە كاتی هەڵمەتەكەدا بۆسە و خاڵی پشكنینی ئەمنی لە دەروازەكان و یەكتربڕەكان و شەقامە سەرەكی و لاوەكیەكان لە ناوەندی شاری بەسرە و قەزاو ناحیەكانی دانران.
    ئاشكراشیكرد: هەڵمەتەكە بووە هۆی دەستگیركردنی 5 تۆمەتبار بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای دژەتیرۆر و 95 داواكراوی دادگا بەپێی ماددە و پێشێلكارییە جۆراوجۆرەكان و هەروەها دەستگیركردنی 7 كەسی بیانی كە سەرپێچیان كردووە لە مەرجەكانی نیشتەجێبوون.
    ئاماژەی بەوەشدا: 51 ئۆتۆمبیل و 28 ماتۆڕسكیل دەستیان بەسەردا گیراوە بەهۆیسەرپێچیكردنی ڕێنمایی هاتوچۆ.