وەزیری گواستنەوە لە كۆتایی حوزەیران فڕۆكەخانەی بەغدا بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە

ناوخۆ
  • 2-05-2024, 15:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق موحێبس سەعداوی رایگەیاند : لەكۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بەڕووی هەموو هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە.
    وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕووی هەموو هاووڵاتییاندا دەكرێتەوە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی گەشت و دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران.
    سەعداوی ووتیشی : دۆخی ئەمنی بەغدا سەقامگیرییەكی تەواوی بەخێویەوە بینیوە، هەربۆیە زۆرێك لە ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ڕۆتینی ئیتر ڕەوا نین، ئاماژەی بەوەشكرد : قۆناغی یەكەمی ڕێكارەكانی ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی هاووڵاتیان بۆ ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سنووردار بوو بۆ چوونە ژوورەوەی خەڵكی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ ناو فڕۆكەخانە بۆ گەشتكردن،قۆناغی دووەم بۆ ئەوانەیە كە گەشت دەكەن ودەڕۆن،هەروەها ئەوانەی دەیانەوێت پێشوازی میوانەكانیان بكەن لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی.
    وەزارەت ئارەزووی تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێك دەكات كە ڕێگری بكات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتی لە فڕۆكەخانە یان هەر بەشێك یان پێكهاتەیەكی سەر بە وەزارەت و ئاماژەی بەوەشكرد  : كەرتی فڕۆكەوانی گرنگییەكی زۆر لەلایەن حكومەتەوە وەردەگرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فڕۆكەخانەی بەغدا نوێنەرایەتی ڕووكارێكی گرنگە لە عێراق، بۆیە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی خراوەتە ڕیزی ئەولەویەتەكانی ئەو پڕۆژانەی كە چاوەڕێی دەستپێكردنی دەكەین، دوای ئەوەی دەزگای دارایی نێودەوڵەتی جانتای وەبەرهێنانی بۆ فڕۆكەخانەكە تەواو كرد، بۆ ئەوەی پێشكەشی كۆمپانیا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان بكەن.