راگەیاندنی ئەمنی: دەستگیركردنی 10 كەسی داواكراو لە دۆسیەی جۆراوجۆردا

ئەمنی
  • 21-05-2022, 14:19
  • +A -A

    بەغدا   - INA
    ئەمڕۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی دە كەسی داواكراوی لە دۆسیەی جۆراوجۆر راگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە زیاتر لە 900 ماتۆڕسكیل بە سەرپێچی لە رێنماییەكانی هاوردەكردن دەستی بەسەردا گیراوە.
    لە بەیاننامەیەكی شانەكەدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)  گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە كە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەكانی بەغدای پایتەخت، هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە بەدواداچوونی توخمە تیرۆریستەكان و دەرچووان و ئەنجامدەرانی  كوشتنی خێڵەكان، ئاماژەی بەوەشكردووە ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی 10 تۆمەتبار، بەپێی ماددە جیاوازەكانی یاسایی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیركراون كە سێ كەسیان داواكراون بەپێی ماددەی 4/1، تیرۆر بوون لە كاتێكدا ویستوویانە بچنە ناو بەغدای پایتەختەوە، لەڕێگەی بازگەكانی (فەرماندەیی ئەبوغرێب، فەرماندەیی هۆر رەجەب) تەنیشت كەرخ، لەلایەن ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆنترۆڵ و دەزگا هەواڵگرییەكانەوە.
    وە ئاماژەی بەوەشدا كە پێنج تۆمەتباری دیكە بەپێی ماددەی 4/2ی تیرۆر دەستگیركراون، تاوانەكانی ئەوانەی بە پالنەری هۆزەکان تاوان ئەنجام دەدەن، لەنێویاندا یەكێكیان كە بە تەقە بریندار بووە، هەروەها ئەو چەك و تەقەمەنییە بێ مۆڵەتانەی لەبەردەستیاندایە لەناو كەرتەكەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، لە بەرپرسیارێتی فیرقەی یازدەهەمی پیادە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
    وە لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە (986) ماتۆڕسكیل و (تەكتەك) بە پێشێلكردنی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و كۆنتڕۆڵەكان دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەمەش لە كاتی دانانی كۆنترۆڵی لەناكاو لە هەردوو دیوی كەرخ و رسافەدا هاتووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان لەگەڵ ئەو كەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان دژی ئەوان.