مەندلاوی بەبۆنەی یادی 68 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێڕاقەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی تۆڕی ڕاگەیاندن دەکات

سیاسی
  • 2-05-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 68 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێڕاق پیرۆزبایی ئاڕاستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد.
    مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە وتی" پاکترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی وکارمەندانی دەکەین بەبۆنەی یادی 68 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێڕاقەوە، لەم یادەدا پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکەم تەلەفزیۆن دەکەین لە عێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داواکارین کە جیاکاری و داهێنان وسەرکەوتنی  هەربەردەوام بێت، جەختیش دەکەینەوەسەر ئەوەی کە پەرلەمان مکووڕە لەسەر پشتیوانیکردنی  سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە باشترکردنی کاری دەزگاکانی تۆڕی ڕاگەیاندن وپاراستنی گووتارە نیشتیمانیەکەی.