بەرگرییەکانی ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیان لە نزیک کرم خستەخوارەوە

جیهانی
  • 28-08-2022, 21:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە "میخائیل رازڤۆگایڤ،" سەرۆکی شارەوانی شاری "سیڤاستۆپۆلی " کرم ی ڕووسیا پشتڕاستی کردەوە کە بەرگری ئاسمانی شارەکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان خستۆتە خوارەوە کە لە ئاسمانی خێرسۆنێس نزیک بووە لە سیڤاستۆپۆل .
     "رازڤۆگایڤ " لە رێگەی "تێلێگرام"ەوە رایگەیاند: "بەرگری ئاسمانی "سیڤاستۆپۆل" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بەسەر دەریادا لە نزیک کەنداوی خێرسۆنس خستۆتە خوارەوە و دۆخەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە.
     جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی کیڤ لەم دواییانەدا هەوڵەکانیان بۆ لێدانی کرم چڕتر کردووەتەوە، لە کاتێکدا بەرگری ڕووسیا بەتوندی ڕووبەڕوویان بۆتەوە ھاوکات لە ئەنجامی ئەم هەوڵانە تا ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی نەکەوتۆتەوە .