ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی ئەلیکترۆنی ئۆتۆماتێکی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-08-2022, 21:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA - ئامینە سلامی 
    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستی کردەوە کە قۆناغی دووەمی بەرنامەی بە ئۆتۆماتیکیکردنی بەڵگەنامە ئەلیکترۆنییەکان نزیکە لە تەواوبوون، ئاماژە بەوەشدەکات کە بەرنامەکە داهاتی دارایی دەوڵەتی زیادکردووە، ئاشکرایکردووە کە کۆتایی بە ٣ کێشە هێناوە.
     "حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند، "قۆناغی دووەمی بەستنەوەی ئەو شوێنانەی کە پەیوەندییان بە وەزارەتێکەوە نییە، بەم نزیکانە لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە ئەلیکترۆنییەکان کۆتایی بەرنامەکە دێت.
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "قۆناغی یەکەم بریتی بوو لە بەستنەوەی ڕاستەوخۆی هەموو وەزارەتەکان بە ئەمینداریەتی گشتی کە ، نزیکەی 90,000 بەڵگەنامە بڵاوکراونەتەوە.
     ڕوونیشی كردەوە كە "دوای تەواوبوونی بەستنەوەی وەزارەت بە پارێزگاکان كە سیستەمێكی حكوومی یەكگرتوو بۆ دامەزراوەکان درووست دەکات کە لینكەیان دەبێت .
    جەختیشی كردەوە كە "بەرنامەكە ئاسانكاری دەكات بۆ گەیاندنی بەڵگەنامەكان و كەمكردنەوەی كات. بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاریکردن و ساختەکردنی بەڵگەنامەکان. 
    راشیگەیاند کە لیژنەی باڵای حوکمڕانی ئەلیکترۆنی ڕێوشوێنی دیکەی گرتووەتەبەر بۆ بە ئۆتۆماتیکیکردنی بەشەکان و دامەزراوەکان.
    ھەرووەک وتیشی"دەستەی دەروازە سنووریەکان دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێناوە لەبارەی بە ئۆتۆماتیکیکردنی گومرگ و دەستڕاگەیشتن بە باج و پڕۆژەکە لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆدا.
    ‌وتشی : بە ئۆتۆماتیككردنی دەروازەکان لە نێوان بەشەكانی بەندەر و گومرگ و باجدا، هەروەها وەرگرتنی پسوڵەی گومرگی رێگە خۆشكردنە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و ساختەكاری، كە بووە هۆی زیادبوونی داهاتی خەزێنەی دەوڵەت و کۆتایی ھێنان بە کەیسی گۆرین .
     ھەروەک جەختیشی كردەوە، "ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە پاڵپشتی بۆ سەنتەری داتا نیشتمانی دەكات و بەشداری دەكات لە پاڵپشتیكردنی ئەم پڕۆژەیە، دوای ڕێنمایی سەرۆک وەزیران.
    ھەروەک راشیگەیاند کە "پۆرتاڵی ئور کە بەشێکە لە پڕۆژەی بە ئۆتۆماتیکیکردن لەلایەن سەنتەری داتا نیشتمانییەوە دەستیپێکردووە، زیاتر لە 100 خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی پێشکەش بە هاوڵاتیان کردووە لە بابەتی ئاسانکاری بۆ تەواوکردن و بەدواداچوونی مامەڵەکان.