ئەمیندارێتی گشتی ڕێژەی سەدی تەواوبوونی پڕۆژەی ڕێگای دۆڕا – یوسفییە دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 11-07-2022, 19:56
  • +A -A

    بەغدا - INA- نور ئەلزەیدی
    ئەمڕۆ دووشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی زیقار جێبەجێ كراون، لە هەمان كاتدا ڕێژەكانی تەواوبوونی لە پڕۆژەی ڕێگای دۆڕا-یوسوفییە دیاری كرد.
    وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، حەیدەر مەجید، لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند : ئەمیندارێتی سەرپەرشتی بەرنامەی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاری زیقار دەكات وئاماژەی بەوەدا : كە ئەو ژمارەی پڕۆژەكانی تێدا بووە 206 پڕۆژە.
    ڕوونیشی كردەوە : بەرنامەكە 10 مانگ لەمەوبەر دەستیپێكردووە و سەرجەم پڕۆژەكانی تیایدا بە خێراییەكی بەرز بەرەوپێش دەچن، بەو پێیەی 42 پرۆژە وەرگیراون و لە ژمارەیەك قەزا و ناحیەی قائیمقامیەتی زیقار و لە كەرتی جیاجیادا كراونەتەوە.
    مەجید جەختی لەوە كردەوە كە : نزیكەی 108 پرۆژە بەم زووانە وەردەگیرێت دوای بەدەستهێنانی ڕێژەی تەواوكردن كە زیاترە لەوەی پلانی بۆ دانرابوو و ئاماژەی بەوەشدا كە : پڕۆژەیەك هەیە بۆ پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە كە كۆمپانیا چینییەكە و كۆمپانیای جێبەجێكار بۆ شاری دێرینی ئۆر دوای تەرخانكردنی 10 ملیار دینار لە سندوقی ئاوەدانكردنەوە دەستی پێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بەرنامەكە پڕۆژەی ڕێگای دۆرا-یوسفییەش لەخۆدەگرێت، كە بەشداری دەكات لە نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ، بەو پێیەی ڕێژەی تەواوكردنی لە سەدا 75ی تێپەڕاندووە و بەم زووانە دوای تەواوبوونی كۆتایی دەكرێتەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كۆمپانیاكان كار لەسەر پێنج دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدا دەكەن، هەروەها پڕۆژەی 1000 قوتابخانە كە دوو كۆمپانیای چینی كاریان لەسەر دەكەن، جگە لە پرۆژەی چارەسەركردنی شوێنی شووتی حەوزی فورات لە موسەننا، زیقار و دیوانییە، كە هەیبووە كە لەسەدا 30 تەواو بووە، و بەم زووانە قۆناغی دووەم دەستپێدەكات بۆ تەواوكردنی ئەم فایلە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەنتەری داتا بەردەوامە لەگەڵ وەزارەتەكان لە پارێزگاكان بۆ دروستكردنی ئەپڵیكەیشن بۆ پڕۆژەی حوكمڕانی ئەلیكترۆنی بەو پێیەی سەنتەرەكە بە هاوكاری لەگەڵ باقی وەزارەتە فەرمییەكان دەستیكردووە بە ئامادەكردنی ئامێر و كەرەستە و ڕاهێنانی كارمەندان لەسەر ئەم پڕۆژەیە.