قائمقامیەتی تاڕمیە جەخت دەکاتەوە سەربووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ وداواش دەکات کە پڕۆژەی ئاوەڕۆ تەواو بکرێت

ناوخۆ
  • 31-07-2022, 18:21
  • +A -A

    بەغداد/ـINA محمد تاڵبی
    قائمقامیەتی تاڕمیە ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە کەرتی کشتوکاڵ بووژاندنەوەی
    بەخۆوە بینیوەو قەزاکە جوڵەیەکی ئاوەدانکردنەوەی گەورەی تیادایە، لەهەمان کاتدا داوای کرد کەبەهانای پڕۆژەی ئاوەڕۆوە بچن، ئاماژەشی کرد کە پێنج فەرمانگەی خزمەتگوزاری لە قەزاکەدا کراوەتەوە.
    قائمقامی تاڕمیە ڕائد محمدبە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە بارودۆخی ئەمنی قەزاکە سەقامگیرەوژیان تیایدا سروشتیە.
    وتیشی کە پاش سەردانی سەرۆک وەزیران لێژنەیەک پێکهێنراوە بەپێی فەرمانی دیوانی ساڵی2021 کەتایبەتە بە دۆسیەی خزمەتگوزاری لە تاڕمیە.
    وتیشی کە لەگەڵ وەزارەتەکاندا پێنج فەرمانگەی نوێ کراوەتەوەو کاریش لە دادگای
    تاڕمیە دەستی پێکردووەتەوە بەهاوکاری ئەنجومەنی دادوەری باڵا وسەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە، جگەلەوەش تۆڕی چاودێری 
    ژن وپیاو کراوتەوە وهاتوچۆش کراوەتەوە.
    هەروەها وتی کە بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی فەرمانگەی عەقاری وبانکی ڕەشیدوفەرمانگەی خانەنشینی لە قەزاکە.
    ڕوونیشی کردەوە کە داراییشمان دابینکرووە بۆ پۆشینی ڕێگاکانی ناوگەڕەکەکان و بیناکردنی قوتابخانەکان کە لەدەرەنجامی کارەتیرۆریستیەکاندا ڕووخێنران،.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە گرفتی سەرەکی تەواونەبوونی پڕۆژەی ئاوەڕۆیە کە 11 ساڵە وەک خۆی ماوەتەوە.
    هەروەها وتی کەچەند کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ لێژنەکەدا کردووە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران بەسەرۆکایەتی فواد نعمە و ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای پیشەسازی وپارێزگاری بەغداد بۆ داڕشتنی پلانی کارکردن.
    هەروەها وتی کە کەرتی کشتوکاڵ بەهۆی سەقامگیری قەزاکەوە دەستی بەبووژاندنەوە کردووە.
    هەروەها جەختی کردەوەسەر پاڵپشتکردنی جوتیاران تاکو پلانی کشتوکاڵی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە تاڕمیە دەکەوێتە سەر
    ڕووباری دیجلە پشت بەئاوی ڕووباری ئیسحاقی دەبەستێت کە لەڕێگای سامەڕڕاوبەلەد ودجێلەوە سەرچاوەدەگرێت.
    ڕوونیشی کردەوە کە کێشەی کەمئاوی هەیە 
    ولەهەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕێکاری پێویست لە وەزارەتی سامانە ئاویەکانەوە هەیە بۆ ڕێکخستنی بەکاربردنی ئاو و بەگەڕخستنی وێستگەکان بۆ پاڵنانی ئاو بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور.