لە میانی کۆبونەوەیەک لەکۆشکی سەلام تەئکید کرایەوە لەسەر هەلوێستێکی جێگیر و رەت کردنەوەی هەر جۆرە چارەسەرێکی ئەمنی بۆ خۆپیشاندانی هێمنانە

  • 10-11-2019, 00:00
  • +A -A

     

     به‌غدا-اه‌ع
     
    د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار  ئەمڕۆ یەک شەممە  میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان عادل عبدالمهدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"لەو کۆبونەوەیەدا چەندین بابەتی جیا جیای پێشهاتی سیاسی و ئەمنی لە وڵات  گفتوگۆی لەبارەوە کرا لە بەر رۆشنایی ئەو خۆپیشاندانە گەورانەی کە لە بەغداد و پارێزگاکانی تر بەرێوەچوو، لەو کۆبونەوەیەدا تەئکید کرایەوە کە نارەزاییی میلی ئاشتیانە جوڵەیەکی چاکسازی ڕەوایە و وەڵام دانەوەیەکە بۆ ڕای گشتی نیشتیمانی و داواکاری ژیاری سیاسی و خزمەتگوزاری کە عێراقییە نەبەردەکان شایستەیانە دوای چەندین دەیە لە سەرکوتکاری و جەنگ و توند و تیژی و گەندەڵی، ناڕەزاییە میللیەکان کە لاوانی عێراق پێشەنگ بوون وێستگەیەکە بەرەو ژیانێکی شکۆمەند بە ویستێکی نیشتیمانی ئاشتیانە کە رێز لە یاساو و دەستور بگرێت و بەرژەوەندی وڵات لە بەرچاو بگرێت بەو جۆرەش لێکبدرێتەوە کە ناڕەزاییەتێکی پێشەنگە بۆ پاڵپشتی کردنی کاروانی بنیادنانەوەی دەوڵەت و پاکتاوکردنی دامەزراوەکانی و بەرەوپێشبردنی بنیادنان کە عیراق شایستەیەتی.
     
    ئامادەبووانی  کۆبونەوەکە  هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان دوپات کردەوە بۆ رێگریکردن و رەتکردنەوەی هەر جۆرە چارەسەرێکی ئەمنی بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە و لێپێچینەوەی توند بکرێت لە هەر لایەنێک کە پەنا دەبات بۆ توندوتیژی، ئاماژەشکرا لەو بارەیەوە بۆ فەرمان و ئاراستەکردنی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان بۆ قەدەغە کردن و بەکارهێنانی دەسترێژێکی گوللە و هەموو جۆرەکانی توند و تیژی کە پەنای بۆ دەبرێت و زیادەرۆیی تێدا دەکرێت.
     
    لەو کۆبونەوەیەدا بە بایەخێکی زۆرەوە تاوتوێی دۆسیەی رفاندن کرا کە لەلایەن چەند تاقمێکی جیاجیاوە ئەوانەی لە دەرەوەی یاساوە کراوە دەرهەق  بە چالاکوانن کە وەک تاوانێکە دەرهەق بە خۆپیشاندەران کراوە بۆیە پێویستە کاری جدی بکرێت بە ئاراستەی لێکۆڵینەوە و راگرتنی جێبەجیکارانی و سزای یاساییان بەسەردا جیبەجێ بکرێت، هەروها جەختیشیان کردەوە لەسەر ئەوەی تەنیا یەک دەستگیرکراویش لە خۆپیشاندەران لە زیندان نامێنێتەوە.
     
    هەر لە کۆبونەوەکەدا تەئکیدییان کردەوە لەسەر ئەوەی هەر کەسێک تاوانی لەسەر یەکلا بووە  سەر بە هەر لایەنێک بێت رەوانەی دادگایەکی دادپەروەرانە دەکرێت وە دادگا داد دەسەپێنێت بۆ هەر یەک لەوانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر یان دەرفێندرێن یان دەستگیر دەکرێن یاخود هەر کەسێک کە لەدەرەوەی یاساو دەسەڵاتی دادوەری دایە، جارێکی دیکە لە کۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی سنوور دارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت کە بەجۆرێک بێت سەقامگیری بەدیبهێنێت، لە لایەکی ترەوە کۆبونەوەکە تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستی رەخساندنی کەشێکی سروشتی ئاشتیانە و دیموکراسیانە بۆ خۆپیشاندانەکان کە تیایدا ئاسایشی گشتی و دامەزراوەکانی بپارێزێت و رێگری بکرێت لە لادانی کاروانی خۆپیشاندانەکان لە سروشتی ئاشتیانەی خۆی.
     
    هەر لەو کۆبونەوەیەدا دوپات کرایەوە لەسەر گرنگی رێزگرتن لە قوربانیەکان و شەهیدان و بریندارەکان و ئەوانەی کە لە پاڵەوانانی خۆپیشاندانە ئاشتیخواز و لە ریزی هێزە ئەمنیەکانیشدا بوون خوێنی ئەوان رێگەیەکی روناک کردەوە ئاسۆیەکی بەرەو داهاتوو بەدیهێنا.
     
    ئامادەبووانی کۆبونەوەکە تەئکیدیان کردەوە لەسەر ئەو پەیمانەی کە داویانە کە هیچ دڵۆپە خوێنێکی پاک بە فیرۆ نەڕوات و کاری دادپەروەرانەی دڵسۆزانە ناوەستێت لە پێناو رێگری کردن لەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە رشتنی ئەو خوێنە پاکە ئەم بەرپرسیارێتیە هی حکومەت و یاساو هەمومانە بە کۆمەڵ و دەسەڵاتدارانیشەوە کە هەوڵەکان ناوەستێت بە ئاراستەی دەستگیکردنی بکوژان و ئەوانەی دەستیان هەیە لە رشتنی خوێن، بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە کە دڵنیایی بەین لە مافی خانەوادەی شەهیدان و چارەسەری بە پەلەش بکەین بۆ بریندارەکان بەپێی توانا.
     
    لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا هاتووە بە شکۆ و ویستێکی بەرزەوە کۆبونەوە دوپاتی دەکاتەوە و بە لاوانی عێراق دەڵێت جگە لە سەرکەوتن هیچ سەرکەوتنێکی تر نییە بۆ وڵات و گەلەکەتان لەگەڵتان سەردەکەوین و بەیەکەوە هەنگاو دەنێین لە پێناو ئەوەی کە نارەزایەتیەکانتان بەدیبێت بۆ پرۆژەی چاکسازی پیشەیی و هاوزەمان سەرکەوتن و دەرەنجامێکی کرداری بێتە کایەوە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی کە ئافاتێکی ترسناکە لە دوای تیرۆر و توندوتیژی، پێویستە کاروانی پرۆسەی سیاسی لە زۆرینەی ئاستە جیاوازەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بگاتە ئەنجام تا ئەو کاتەی دەسەڵات و دامەزراوەکان بڕوایان بەوەدەبێت کە دەتوانن بەراستی لەخزمەتی گەل و پێشکەوتنی وڵات و هەستانەوەیدا بن، ئەی لاوانی ئازادیخواز بەسەر ئاستەنگەکاندا سەردەکەوین و بە ویستی ئازایانەی ئێوە دەوڵەتێکی ئازاد و پێشکەوتوو بنیاد دەنێین دەوڵەتێک کە گەلەکەی ویستیەتی و خەونی پێوە دەبینێت، دەسەڵات دار و بەرپرسەکانی کە هەڵبژێردراون لە خزمەتی گەلدابن لە پێناو بەدیهێنانی داواکاریەکان و بەم بۆنەیەشەوە کۆبونەوەکە تەئکیدی کردەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
     
    ١- دەسەڵاتی جێبەجێکار و دادوەری بە جدی دەستی کردووە بە کاری یاسایی بۆ کردنەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە گەندەڵی و راپێچکردنی تۆمەتباران بۆ لێکۆڵینەوەی دادپەروەرانە، گێڕانەوەی مافی ماف خوراوان، کردنەوەی ئەم دۆسیانە بەردەوام دەبن و هیچ کەسیش ناتوانێ لە هیچ پلە و پایەیەکدا بێت پرۆسەی دادپەروەرانە بەلارێدا ببات، رێگە بە هیچ پێچ و پەنا و فێڵیک نادرێت لە کردنەوەی دۆسیەکان و لێکۆڵینەوە و دادگایکردنەکان، بەرژەوەندی وڵات، مافی گەل، سەپاندنی یاسا، جێبەجێکردنی یاسا، بەشێکی گرنگە لە دەوڵەتدا هەر بۆیەش دەست کراوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە لایەن دادگا لە بەرامبەر ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە شەهید کردن و بریندار کردنی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان و ئەوانەی دەستدرێژیان کردوەتە سەر موڵکی گشتی و هەروەک بەشێک لەوانە دەستگیرکراون و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
    ٢- هەروەها دەست کراوە بە کاری جدی لە پێناو بە یاساییکردنی یاسایەکی نوێ بۆ یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی ئەم یاسایە زامنی بەدیهێنانی دادپەروەری بکات لە کاتی کێبەرکێی هەڵبژاردنەکان و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی خاوەن تواناکان پاڵێوراوبن بە گوێرەی تێڕوانین و ویستی دەنگدەران وە سنوردارکردنی ئەوانەی کە قۆرخکاری حیزبی دەکەن و ژیانی سیاسی گۆشەگیر دەکەن لە نێوان ژمارەیەک حیزبی دیاریکراو و رێگە نادرێت خوێنی نوێ بەبەر ئەو پاڵێوراوانەدا بکرێت کە لەدەرەوەی بازنەی ژیانی حیزبین، هەروەک ئەو یاسا نوێیە یارمەتیدەر بێت لە رەخساندنی دەرفەت بۆ لاوان تا بگەن بە پەرلەمان و بەشداربن لە وێناکردنی سیاسەتی وڵاتەکەیان. هەروەها یاسای نوێ کۆمسیۆنێکی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دێنێتە کایەوە کە پیشەییانە و کارا بێت لە تەواوی جومگەکانیدا و وە ئەو کەسانەی کاری تیێدا دەکەن.
    ٣- خۆپیشاندانەکان یارمەتیدەر دەبن لە گوشاری ڕەوا کە دروست بێت لەسەر هێز و لایەنە سیاسیەکان و حکومەت و دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری لە پێناو قبوڵکردنی ڕێڕەوی چاکسازیەکان و گۆرانکاریە ئیجابیەکان بە تایبەت لە بواری چاکسازی وزاری کە لەسەر بنەمای بەهرە و تواناکان بێت و وە سنوورێک دابنێت بۆ دابەشکاریەکان بە هەموو شێوەکانیەوە، هەروەها کاری دەوڵەت رێک بخات بە جۆرێک کە لە چوارچێوەیەکی راست و سروشتیدابێت وەک دەوڵەتێکی چاودێر بۆ گەل و پارێزەری بەرژەوەندیەکانی بێت نەک لە بەرژەوەندی حیزب و تاکەکانی دەسەڵاتدار و ئەو هێزانەی کە دەسەڵاتیان بەدەستە. بەشداربوانی کۆبونەوەکە بە جۆرێک دەڕواننە خۆپیشاندانەکان کە ڕێرەوی ئاشتیانەکەی بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی چاودێری دادەنرێت و گوشار دروست دەکات بۆ بەدیهێنان و زامنکردنی چاکسازی پێویست و گەشتن بە ئامانجە بەڵێندراوەکان.
    ٤- دەستمان کرد بە دەست پێشخەری بۆ دیالۆگی نیشتیمانی لە پێناو پێداچوونەوە بە سیستەمی حوکمڕانی و دەستوور بەگوێرەی تێکستە دەستووری و یاساییەکان، کۆبوونەوە دوپاتی کردەوە رێز و ستایش لە ویستی لاوان دەبێت کە زۆربەیان داواکاریەکانیان بۆ ژیان و بەدیهێنانی مافەکانیانە کە وڵاتیان هەژاند لەم سەر بۆ ئەو سەر و وێنەیەکی مەزنیان بەم گەلە شکۆمەندە نیشاندا، ئەم جوڵەیە بە گرنگترین دادەنرێت لەو دەستکەوتانەی لە دوای ٢٠٠٣ ەوە بە دیهاتوون کە رێبەریکرد بۆ پێداچوونەوەیەکی گشتگیر نەک تەنیا بۆ دامەزراوەکانی بە تەنیا بەڵکو بۆ سیاسەت و پلانی بنیادنانەوە و پێشکەوتن و گۆڕینی یاساکانی داڕشت تاکو وڵات و گەلەکەی لە دڵی ژیانێکی مۆدێرن هاوشانی وڵاتانی پێشکەوتوو بژین. ئەم جوڵەیە جارێکی تر ویستی گۆڕانکاری نوێکردەوە لە پێناو چاکسازی گەورەتر تا بگات بە ئاستێکی بەرزتر و شکۆمەند، خۆپیشانەدەرانی ئاشتیخوازی ئازادی خواز سەرکەوتوو بوون لە پاراستنی جوڵە ئاشتی خوازیەکانیان هەروەها ویستی نیشتیمانیان گەورە تر کرد لە ویستە چەپەڵەکان کە مەرامیان بوو وێنای ئاشتیانە بۆ جوڵەی ناڕەزایی نیشتیمانی بشێوێنن و مەرامیان شەرانگێزی و خراپە بوو بۆ ئەم وڵاتە کە پەروەردگار ئێمەی لەو چەپەڵییە پاراست، هەروەها کۆبونەوەکە دوپاتی کردەوە لەسەر رۆڵی ژیرانەی مەرجەعیەتی باڵا کە تیایدا بوە مایەی زیادکردنی چەسپاندنی ویستی خۆپیشاندان و ئامۆژگاری کردن بە ئاراستەی چاکسازی و دوپاتکردنەوە لەسەری و هەروەها هۆشداریدا لەسەر پێویستی و چارەسەرکردنی ئاشتیانە لەم دۆخە ناسک و هەستیارەدا.
    با پێکەوە ژیانێک دروست بکەین با سەرکەوتنی عێراقیەکان پتەو بکەین لە هەردوو مەیدانی جەنگ دژی تیرۆر و وە لە گۆڕەپانەکانی ناڕەزایی تاکو لە  شوێنی کار و بنیادنان.