وەزارەتی تەندروستی : 3088 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بە كۆرۆنا تۆمار كرا

ناوخۆ
  • 15-07-2022, 16:34
  • +A -A

    بەغدا - INA  
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی دۆخی ڕۆژانەی پەتای كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
    وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە كە : 3088 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بە كۆرۆنا تۆمار كردووە، هەروەها 3090 كەسیش چاكبوونەتەوە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە نوێ بووەتە دوو حاڵەت لە سەرجەم پارێزگاكانی وڵات تۆماركرواە و ئاماژە بەوەشكراوە : ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە گەیشتووەتە 2126 كەس.