تەندروستی دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 3042 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرد

ناوخۆ
  • 13-07-2022, 17:14
  • +A -A

    بەغدا - INA  
    ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی دۆخی ڕۆژانەی پەتای كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووەتەوە كە : 3042 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بە كۆرۆنا تۆمار كردووە، هەروەها 2760 كەسیش چاكبوونەتەوە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە نوێ بووەتە دوو حاڵەت لە سەرجەم پارێزگاكانی وڵات تۆماركرواە و ئاماژە بەوەشكراوە : ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە گەیشتووەتە 1004 كەس.