دەسگرتن بەسەر7 بارهەڵگری سەرپێچ لە گومرکی ناوچەی ناوەڕاست

ناوخۆ
  • 3-07-2022, 11:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 7 بارهەڵگری دەسگیرکردووە کە سەرپێچیان کردووە  لە ڕانمایەکانی هاوردەکردن لە گومرکی ناوچەی ناوەڕاست.
    بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەشی پشکنین وبەرەنگاربوونەوەی دزین لە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی ناوەڕاست 7 بارهەڵگری دەسگیرکردووە کە بابەتی هەمەجۆریان هەڵگرتبوو لە مەڕمەڕوکەلوپەلی ناوماڵ وسیرامیک و حەوزی تێکەڵە وچەند بابەتێکی دی کە بەدەربوون لەڕانماییەکانی هاوردەکردن.
    بەیاننامەکە وتی کە پڕۆسەی دەسبەسەراگرتنەکە بەهاوکاری پۆلیسی گومرک ئەنجامدراوجەختیش کرایەوەسەر ئەوەی کە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بەپێی یاسای گومرک.