ڕاگەیاندنی حکومی: تەواوکردنی پڕۆگرامی ڕێکارەکانی پسوولەی گومرک وباج

ناوخۆ
  • 23-06-2022, 14:20
  • +A -A

    بەغداد/INA
    شانەی ڕاگەیاندنی حکومی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ڕێکارەکانی تەواوکردنی پسوولەی گومرک وباجدان کۆتاییان هاتووە.
    بەیاننامەی شانەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران
    مستەفاکازمی و ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران حمید الغزی
    بەسەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی دەروازەسنووریەکان عمر وائلی بەکۆششی فەرمانبەرانی هونەری وتەکنیکی
    دەروازەسنووریەکان ڕێکارەکانی
    پسوولەی گومرکی وباجدانیان بۆ ئەم شوێنانە تەواو کردووە (سفوان،شلامچە،امقسڕی باشوور، ئم قەسڕی باکوور، ومەسڕی ناوەڕاست، بوفلوس) بەیاننامەکە ڕوونیکردەوە کە ئەزمونی وردبینی لە پسوولەی گومرک و باجەکان ڕێگربووە لەتەزویرکردن لەکاتی ئەنجامدانی مامەڵەکانی هێنانی کەلوپەلی هەمەجۆر، هەروەها گەندەڵی نەهێشتووە و داهاتەکانیشی زیادکردووە، بەهەمان شێوەش سەکۆی ئەلکترۆنی بەستوەتەوە بە فەرمانگە ڕۆشنبیریەکانی باڵیۆزخانەکان بەمەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەکانی زێدەکان و پسوولەکان ڕاستێنراوەکانی ئەلکترۆنی ئەویش لەپێناو ئاسانکردنی جووڵەی بازرگانی.
    هەروەها شانەکە ڕوونیکردەوە کە تیمی هاوبەشی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ودەستەی
    دەروازەسنووریەکان لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆڵیەوە کەپەیوەستن بە ئاسانکردنی هێنانی خۆراکەمەنی کەلوپەل بۆعێڕاق.
    ئەوخۆراکانەی کە لەمانگی ئازاری پێشوەوە هێنراونەتە عێڕاق  ڕێژەکەیان دەگاتە هەزارەها تۆن.
    سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی پڕۆسەی قەدغەکردنی سەرپێچیەکانیش بەیاننامەکەوتی فەرمانبەرەکانی دەستەی دەروازەسنووریەکان توانی دەستبگرێت بەسەر مادەی هۆشبەر و کۆنتێنەرەکان کە دژبەڕانمییەکان بوون ، جگەلەوەش هەمووکۆنتێنەرەکان کە مادەی کیمیاوی مەترسیداریان تیادابوو بەپێی ڕانماییەکانی لێژنەی فەرمانی دیوانی (18/2022) خاڵیکرانەوە.