دەستگرتن بەسەر 11 بارهەڵگری سەرپێچ لە گومرکی ناوچەی ناوەڕاست

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 11:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی گشتی گومرک ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەستیگرتووە بەسەر یازدە بارهەڵگردا کە کەلوپەلی بەدەرلەڕانماییەکان هەڵگرتبوو.
    هەروەها دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانبەرەکانی بەشی پشکنین و نەهێشتنی ڕەوانەکردن لە گومرکی ناوچەی ناوەڕاست توانی 11بارهەڵگر لەدەروازەی بەغداد ڕابگرێت کە کەلوپەلی هەمەجۆری هەڵگرتبوو وەک ئامێری کارەبایی خۆراکەمەنی کەلوپەلی ناوماڵ بۆڕی فڵچەی بۆیاغ فڵچەی ئاسنین ئۆفنی کارەبایی،
    وتیشی دەسگیرکردنەکە بەهاوکاری لەگەڵ فەرمانگەی ئاسایشی نیشتیمانی/ وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری وبەپاڵپشتی پۆلیسی گومرک ئەنجامدرا.
    هەروەها وتی کە ئەم چالاکیانە بەگوێرەی فەرمانەکانی بەڕێوەبەری گشتی دەستەکە ئەنجامدرا بۆ پتەوکردنی بەشەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە دەستەی گشتی گومرک.