لە میسان بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە 7 کیلۆگرام کریستاڵەوە دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 27-06-2022, 20:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە میسان هەڵگرتووە.
     شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەپێی زانیاری دروست و پێشوەختە، هێزە ئەمنییەكانی پۆلیسی پارێزگای میسان توانیویانە تۆمەتبارێك كە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردوە ،و هەوڵی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری داوە بۆ پارێزگاکە ، لە بۆسەیەکی دانراوی ئەمنی دەستگری بکەن. 
     راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە "زیاتر لە ٧ کیلۆگرام مادەی کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە.
    جەختی لەوە کردەوە کە تۆمەتبار بەپێی مادەی ٢٨ی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوەو ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە بۆ رووبەروو کردنەوەی یاسا.