ئاسایشی نەتەوەیی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد بە 6 کیلۆ کریستاڵەوە

ئەمنی
  • 21-04-2022, 12:24
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمرۆ پێنج شەممە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی  دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند کە شەش کیلۆگرام لە کریستاڵیان لەلابوو .
     لەبەیاننامەیەک کە  بۆ ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی ( INA) ھاتووە" یەکەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە پارێزگای بەسرە بە هەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی نەجەف ،دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە بڕی (2) کیلۆ  کریستاڵ راگەیاند .
    ھەروەک تیایدا ھاتوە : "کە  یەکەیەک لە ھێزەکان توانیویانە بە هەماهەنگی لەگەڵ  یەکەیەک لە ئاسایشی میسان ،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر بۆسەیەکی توند دابنێن کە بووە هۆی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەر  بە چوار کیلۆ کریستاڵەوە"
    ھەر لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بە تۆماری دانپێدانانی تۆمەتبار  و کەل و پەلی  دەستبەسەرداگیراو کراوە ، ھەروەک ئاماژە بە لایەنە دادوەرییەکان کراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لە دژی بگرێتە بەر "