پیشەسازی سەربازی: بەرھەمی ناوخۆیی پشتگیری لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان دەکات

ناوخۆ
  • 23-06-2022, 12:47
  • +A -A

    بغداد – INA – محمد سليم
    وێنەگرتن - حسێن عەمار
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی پیشەسازیی سەربازی ئامادەکردنی پلانێکی بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی سەربازی ڕاگەیاند، وێڕای ئاشکراکردنی بەرهەمی سەربازی و مەدەنییەکانی، ئاماژەی بەوەدا کە بەرهەمە مەدەنییەکانی خزمەت بە سێ کەرت دەکەن.
     "محەمەد سابت" بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی مس و میكانیكی سەر بە دەستەکە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە دابەشكراوە بەسەر دوو جۆردا، كە مەدەنی و سەربازین.
    ئاماژەی بەوەشداوە كە ، بەرهەمە مەدەنییەکان،زیاتر لە کارگەکانی شەهید بەرهەم دەهێنرێن کە لە مس و کەرەستەی دی پێکهاتوون.
     سابت وتیشی"بەرهەمەکانی مس بریتین لە (بۆری، دار، وایەر، شریت، پلێتی مس و کۆمەڵێک دیسک) هەروەها بەرهەمهێنانی (بوتڵی غاز، کلیپی بۆری ئاسن، بەرمیل ئاسن ) و باقی بەرهەمەکانی دیکە.
    ھەروەک وتیشی" سوودمەندی پیشەسازییە مەدەنییەکان وەزارەتەکانی پیشەسازی و کارەبا و کەرتی تایبەتن.
      ئاشکراشیکرد کە "پلانێکی گەورە ئامادەکراوە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی سەربازی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەمانچە و درۆن کە لە کارگەی ئیبن لھەیسەم و باقی کارگەکانی دیکە بەرهەمدەهێنرێن.