دەستكەوتێكی نوێ بۆ زۆرانبازی عێراق لە پاڵەوانێتی ئەهواز

وەرزش
  • 18-06-2022, 16:17
  • +A -A

    بەغدا - INA- عەلی خوراسان
    هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی زۆرانبازی نیشتمانی لە پاڵەوانێتی زۆرانبازی ئەهواز لە سەربەست و ڕۆمانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، كە شایەتحاڵی بەشداری ژمارەیەكی زۆر زۆرانباز بوو كە نوێنەرایەتی 8 یانەی ئێرانیان دەكرد.
    سەرۆكی فیدراسیۆنی زۆرانبازی عێراق، شەعلان عەبدولكازم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : پاڵەوانەكانمان 3 میدالیای زێڕ و مەدالیای برۆنزییان بەدەستهێناوە و ستایشی ئەو دەستكەوتەی زۆرانبازەكان دەكات كە بەدەستیان هێناوە و دوای ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد لە پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی لەڕێگەی ئەو توانا جیاوازانەی كە ئاماژەن لەسەر گەشەسەندنی زۆرانبازی لە عێراق كرد,
    عەبدولكازم سوپاسی قووڵی خۆی بۆ لایەنی ئێرانی دەربڕی، كە هەموو پێداویستییەكانی بۆ ئامادەكاری دروستی شاندی عێراقی لە میانی كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانیاندا دابین كردبوو كە لەوێ بەڕێوەچوو.