ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران: جووڵەیەکی حکومی لەئارادایە بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەی گرنگ لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامە چینیەکە

ئابوری
  • 30-05-2022, 12:09
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە حکومەت پڕۆژەکەلی گرنگی ئامادەکردووە لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی چینی و ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕێکاری ڕادەستکردنی هەزار پارچە زەوی تەواو کراوە.
    وتەبێژی فەرمی بەناو ئەمیندارێتی گشتی حیدر مجید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژەحکومیەکان لەسەردوو هێڵن یەکەمیان ڕاوەستاون دوومیشیان پڕۆژە تازەکانن ، ڕوونیشی کردوە کە گرنگترین پڕۆژەکان ئەوانەن کە ئەمیندارێتی گشتی سەرپەرشتیان دەکەن ئەو پڕۆژەیەش کە باس دەکرێت پڕۆژەی ڕێککەوتنی چینیە کە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
    هەروەها مجید وتی کە لێرەدا لێژنەیەک هەیە بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەادامێتی ڕاوێژکارەکانی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی پلاندانان و دارایی وبانکی عێڕاقی بۆ بازرگانی هەموو ڕێکارەکانیان تەواو کردووە.
    ڕوونیشی کردەوە کە ڕێککەوتننامەکە کاراراوەتەوەو یەکەم پڕۆژەیە کە گرێبەستەکەی واژۆ کراوە لەمێژووی ٢٠٢١/٩/٦ بووە ئەویش بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران کەپڕۆژەی پەڕەپێدانی فڕۆکەخانەی ناسڕیەیە پڕۆژەی دووەمیش لەواژۆکردنی ١٥ گرێبەستدا بەرجەستە دەبێت بۆ دروستکردنی هەزار قوتابخانەی نموونەیی لەسەرانسەری پارێزگاکاندا.
    وتیشی فەرمانگەیەک بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژە نیشتیمانی و قوتابخانەکان پێکهێنراوە کەئامادەکردنی چەند مانگێکی خایاندوە، جگەلەوەش هەزار پارچە زەوی ڕادەستی هەردوو کۆمپانیای بورجاینە و سینوتک کراوە.
    ئاماژەشی بەوەدا کە پڕوژەکانی دی کەپەیوەستن بەم ڕێککەوتننامەیەوە حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنیان