سەید سەدڕ دەربارەی تاوانناسینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان لەکەڵ ئسرائیل پەیامێک ئاڕاستەی ئەندامانی پەرلەمان دەکات

سیاسی
  • 26-05-2022, 15:06
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ سەید موقتەدا سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەندامانی پەرلەمان کرد دەربارەی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوە.
    سەید سەدڕ لەو نامەیەی کە سەرۆکی فراکسیۆنی سەدڕی حسن ئه‌لعزاری بەرامبەر ئەندامانی پەرلەمان خوێندیەوە وکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" هانتان دەدەم و ئامۆژگاریتان دەکەم کەدەنگ بەیاسای بەتاوانکردنی هێورکردنەوەبدەن.
    سەید سەدڕ سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەوانەکردکەڕۆڵیان لەمبوارەدا هەبووە بەتایبەتی لێژنەی یاسایی پەرلەمان و هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی.
    هەروەها سید سەدڕ سوپاسی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەوانەکرد کە دەنگ بەم یاسایە دەدەن سوپاسێکی تایبەتیشی ئاڕاستەیسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی کرد بۆ ئەو کۆششانەیان کەلەم بوارەدا خستیانە گەڕ.