سێ لێژنەی پەرلەمانی سەرۆکەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن

سیاسی
  • 15-05-2022, 15:58
  • +A -A

    بەغداد /INA
    لێژنەکانی شەهیدان وبەرگری و مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکایەتیەکانی خۆی هەڵبژارد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەر بە پەرلەمانی عێڕاقی لەبەیاننامیەکدا کە دەستی ‌ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە لێژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانە سیاسیەکان بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
    حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی خی گرێدا و هەڵسا بە هەڵبژاردنی احمد عبداللە محمد الجبوری بە سەرۆکی لێژنەکە.
    هەروەها وتی کە لێژنەی ئاسایش
    و بەرگری بەئامادەبوونی زاملی کۆبووەوەو سەرۆک و جێگری سەرۆکی لێژنەی هەڵبژارد.
    زاملی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەم لێژنەیە جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی کرد لەگەڵ
    لێژنەکە بۆ چاودێریکردن بەتایبەت لەگەڵ دەزگا سەربازیەکاندا.
    زاملی لەم کۆبوونەوەیەدا هیوای خواست کە ئەندامانی لێژنەکە بەیەک دەست بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە.
    هەروەها لێژنەکە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان دەربکرێت و هەوڵ بدرێت کە هێزەسەربازیەکان پڕچەک بکرێن وتەنها حاڵەتە نەرێنیەکان دەستنیشان نەکەن بەڵکو چارەسەریشیان بۆ بدۆزنەوە.
    لێژنەکەش خالد العبیدیان وەک سەرۆکی تەمەن هەڵبژارد و جواد البولانیش کرایە جێگری یەکەمی و سگڤان یوسفیش بووە جێگری دووەمی لێژنەکە .
    هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەندامانی لێژنەی مافی مرۆڤ بەئامادەبوونی زاملی کۆبوونەوە بەبەشداری ارشد ساڵحی و وحدە الجمیلی ونیسان الزایر وفاڕوق حنا وسعدە الحسیناوی وسهی السوڵتانی و حسین علی مردان، لەم کۆوبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەرمیکانیزمی کاری ئایندەکراو گرنکی ستڕاتیژیەتی کاری پێکەوەیی خرایەڕوو.
    زاملی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەتی لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەم لێژنەیە گرنگترین لێژنەیە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش پاڵپشتی دەکات، لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا فاڕوق حنا وەک سەرۆکی تەمەن لەمافی خۆی خۆشبوو و پاشان دەنگ لەسەر سەرۆکبوونی ارشد ساڵحی درا وحدە الجمیلیش بووە جێگری یەکەمی سەرۆک و نیسان الزایریش بە جێگری دووەم هڵبژێردرا