ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر لێژنەکانی پەرلەمان دەدات

سیاسی
  • 11-05-2022, 16:35
  • +A -A

    بەغداد /INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە دەنگی لەسەر لێژنە هەمیشەییەکانی خۆی دا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر لێژنە هەمیشەییەکانی خۆی دەدات و ئەم لێژنانەش دەنگیان لەسەردرا :- لێژنەی دارایی ، لێژنەی یاسایی ، لێژنەی ئاسایش و بەرگری ، لێژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە ، لێژنەی پەیوەندیە دەرەکیەکان ، لێژنەی دەسپاکی ، لێژنەی نەوت وگاز ، لێژنەی کارەباو وزە ، لێژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی ، لێژنەی وەبەرهێنان ، لێژنەی پلاندانان ، لێژنەی تەندروستی و ژینگە ، لێژنەی هەرێمەکان وپارێزگاکان ، لێژنەی گواستنەوەو گەیاندن ، لێژنەی پەروەردە ، لێژنەی خوێندنی باڵا، لێژنەی کشتوکاڵ لێژنەی کاروڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، لێژنەی مافەکانی مرۆڤ، لێژنەی ڕۆشنبیری وگەشتوگوزاروشوێنەوار، لێژنەی وەرزش ولاوان ، لێژنەی شەهیدان قوربانیان وزیندانیان، لێژنەی کۆچ و کۆچبەران ، لێژنەی ئەوقاف و هۆزەکان ، لێژنەی ئافرەت و خێزان ومنداڵ.