زاملی دەربارەی لێژنەکانی پەرلەمان ڕانماییەک ئاڕاستەی ئەندامەکان دەکات

سیاسی
  • 15-05-2022, 16:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە دەسپێکی کاری لێژنەکانی پەرلەمانی ڕایگەیاند و ڕاسپاردەیەکیشی ئاڕاستەکردن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە زاملی سەرۆکایەتی کردنەوەی لێژنەکانی شەهیدان و قوربانیان و زیندانەسیاسیەکان ولێژنەی بەرگری و ئاسایش و لێژنەی نەوت وگازو سامانە سروشتیەکان و لێژنەی مافەکانی مرۆڤ ولێژنەی وەبەرهێنان و گەشەسەندن کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی تەمەن و جێگرەکانیان تاکو دەست بەئەرکەکانی خۆیان بکەن بەگوێرەی پڕۆگرامی ناوخۆی پەرلەمان.
    زاملی وتی کەکۆبونەوەی لەگەڵ لێژنەی ئاسایش و بەرگری کە دەزگا ئەمنیەکان پێویستیان بە چەند یاسایەک هەیە کە پاڵپشتی ئەرکەکانیان بکەن وەک بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان .
    لەکۆبوونەوەکەشی لەگەڵ لێژنەی نەوت واز وتی کەرتی نەوت وگاز پێویستی بەڕوانگەیەکی ستراتیژی ڕوون و ڕەسەن وپتەو هەیە و پێویستیشی بەوەهەیە کەکۆمەڵە یاسایەک دابڕێژرێن بۆ پەڕەپێدانی کۆمپانیا نەوتیەکان و پیاچوونەوە بە مۆڵەتدانەکان وبۆ ئەم لێژنەیەش یحی العیساوی بەسەرۆکی تەمەن هەڵبژێردرا.
    هەروەها زاملی ئامادەی کۆبوونەوەی لێژنەی وەبەرهێنان بوو کە فیان عبدالعزیز وەک سەرۆکی تەمەن بۆی هەڵبژێردرا . لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا زاملی وتی ئەم لێژنەیە کاری زۆری لەئەستۆدایە،لەوانە چاوخشاندنەوە بە پڕۆسەکانی وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنەرکان.
    هەروەها زاملی لەکۆبوونەوەکەی لەگەڵ لێژنەی شەهیدان کە احمد جبوری بەسەرۆکی  تەمەن هەڵبژێردرا وتی ئەم لێژنەیە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە چاودێری  گرنگترین توێژی کۆمەڵگا دەکات و داوای کرد کە مەلەفی گۆڕەبەکۆمەڵەکان یەکلابکرێنەوە.
    هەروەها زاملی لە کۆبونەوەی لەگەڵ لێژنەی مافی مرۆڤ کە رشد ساڵحی بە سەرۆکی تەمەن هەڵبژارد  وتی پێویستە بەزووترین کات ناوی پاڵێوراوانی
    کۆمۆسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ یەکلابکرێنەوە و گرنگیش بدرێت بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە پاڵپشتی خواست و داواکانی عێڕاقیەکان دەکەن.