سه‌رۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ستایشی بەرهەمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵی کارەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەکات

ناوخۆ
  • 7-05-2024, 18:25
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، کەریم حەمادی، ستایشی ئەو بەرهەمانەی کرد کە بەشدارن لە فێستیڤاڵی کارەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کە لەلایەن کۆلێژی ڕاگەیاندن لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تۆڕەکەوە پیشان دەدرێن.
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق لە میانی وتارەکەیدا لە شانزەهەمین خولی فێستیڤاڵی کارەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، کە لەلایەن کۆلێژی ڕاگه‌یاندن لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: سوپاس بۆ بانگهێشتی زانکۆی بەغدا و کۆلێژی ڕاگەیاندن لەو زانکۆیه‌ بۆ ئەم فێستیڤاڵە گرنگە وسوپاسیان دەکەین و پێشبینی دەکەین لە ڕیگای ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه‌ لێهاتووییەکان به‌دی بكرێن.
    هه‌روه‌ها گوتی" ئەو پرۆتۆکۆڵە هاوبەشەی نێوان تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و کۆلێژی ڕاگەیاندن کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجامدرا گرنگە، بەو پێیەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی کۆلێژەکە ئەنجامدرا و بڕیارماندا ئەم پرۆتۆکۆڵە کاراتر و زۆرترین و فراوانتر بکەین كه‌ زۆرترین ژمارەی خوێندکاران لەخۆبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گەورەتر سوود له‌ تواناکانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی وەربگرێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەم بەرهەمە بەشداربووەکان و براوەکانی ئەم فێستیڤاڵە لە تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق نمایش دەکرێن".
    حەمادی لە قسەکانیدا بۆ براوەکان جەختی لەوە کردەوە" ئێوە دەرفەتێکی زێڕینتان لەبەردەمدایە، وەک چۆن لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ئەزموونێکی گرنگتان بۆ میدیا عێراقییەکان دۆزیوەتەوە کە شایەتحاڵی پێشبینییە جۆراوجۆرەکانی ڕووخانی ڕژێمێک و تیرۆر و توندوتیژی تائیفی و چەندین وردەکاریی تر بوون كه لەلایەن میدیا عێراقییەکانەوە ڕووماڵ کرابوون، ئێوه‌ ئەزموونی نەوەیەکتان هەیە کە لەگەڵت دەژی و بە ئەزموونێکی زۆر بەرز چەکدارە.
    بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە کۆلێژی ڕاگه‌یاندن لە زانکۆی بەغدا، بە هاوکاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، فێستیڤاڵی کارەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی لە شانزەهەمین خولی خۆیدا لە ژێر ناوی (دڵسۆزی بۆ غەززە)، لەهۆڵی شانۆی ئاشتی کۆلێژ ئەنجامدا لە کۆمەڵگەی جادریە.