کازمی جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگیدان بە پەڕەپێدانی جومگەکانی زیرەکی دەستکرد

سیاسی
  • 22-05-2022, 16:07
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی  ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە جەختی لەسەر گرنگیدانی حکومەت کردەوە بە پەڕەپێدانی جومگەکانی زیرەکی دەستکرد و پاڵپشتکردنی توێژینەوەی زانستی پەیوەست بەم بوارەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە زانای عێڕاقی پڕۆفیسۆر دکتۆر ضیاء الجمیلی كه پسپۆڕی بواری زیرەکی دەستکردە.
    کازمی لەم دیدارەدا دەسخۆشی لەم زانایە کرد بۆ ئەو پێگە زانستیە نێودەوڵەتیەی کەبەدەستی هێناوە، کەبووە جێی بایەخ پێدانی ناوەندە زانستیە جیهانیەکان.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت گرنگی دەدات بە پەڕەپێدانی زیرەکی دەستکرد و پاڵپشتکردنی توێژینەوە زانستیەکانی ئەم بوارەو هەروەها عێڕاق هانی ڕێسایەک وبنەوانەیەک دەدات بۆ ئەم بوارەو میلاکەکانی گەشەپێ دەدات.
    لەلایەن خۆیەوە دکتور جمیلی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ ئەم پێشوازیە گەرمە ستایشی عەقڵی عێڕاقی کۆششکاروپڕۆگرامەکانی حکومەتی کرد کەلەهەوڵدان بۆ داکوتانی پڕنسیپی چاودێریکردنی داهێنەران وپاڵپشتکردنیان وگەشەدان بە ڕۆڵ وپلەوپایەکانیان لەپڕۆسەکانی گەشەی بەردەوامیدان.