وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ ئەنجومەنی زانستی عێراق بۆ پسپۆڕی پزیشكی كۆدەبێتەوه 2100 پزیشک تاقیکردنەوەی کێبرکێ دەکەن بۆخوێندنی ئەنجوومەنی عێراق لە پسپۆڕییە گشتییەکان

ناوخۆ
  • 19-05-2022, 18:19
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی درێژەی بە تاقیکردنەوەی کێبڕکێی لە ئەنجوومەنی پسپۆڕی پزیشکی عێراقی دا، هاوکات لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنە زانستییەکانی ئەنجومەنەکە کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.
     لەوبارەیەوە وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وتیایداھاتوە"نەبیل کازم عەبدولساحب"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، چاودێری بەرێوەچونی تاقیکردنەوەی کێبڕکێی وەرگرتن لە ئەنجوومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٢دەکات.
     بەپێی بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشکراوە ، وەزیر لەكاتی گەران و پشكنینی كەشوهەوای تاقیكردنەوەی كێبڕكێ ،تێبینی ئەوەی کردوە کە  "ئەنجومەنی عێراق خاوەنی تایبەتمەندییەكی چۆنایەتییە لەڕووی راكێشانی خوێندكاران و ئەو دیسیپلینانەی كە لەسەر بنەما زانستییە تایبەتمەندەكان دابەشدەكرێن".
     ستایشی ڕێکارە ڕێکخراوەکانی  کرد کە بەرپرسن لە ژینگەی پشکنینی کێبڕکێ، کە میوانداری نزیکەی دوو هەزار و سەد پزیشکی ڕەگەزی نێر و مێ دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کێبڕکێ، کە تا بیست و چواری ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بۆ مەبەستی قبوڵکردن لە  خوێندنی ئەنجوومەنی عێراق لە پسپۆڕییە گشتییەکان ، پسپۆڕییە لاوەکییەکان و زەمالەی تایبەتمەند.
     لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە "نەبیل كازم عەبدولساحیب " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنە زانستییەكان لە ئەنجوومەنی پسپۆڕی پزیشكی عێراق ئەنجامدا و گوێی لە كۆمەڵێك پێشنیاز و بۆچوون گرت بۆ پەرەپێدانی رێڕەوی زانستی". لە بوارە پزیشکییەکان کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن”.
     وەزیرەی خوێندنی باڵا جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی بوارەکانی یەکگرتن و هەنگاونان بەرەو کوالیتی لە بڕیار و بەرهەمەکان' ھەروەھا پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی توێژینەوەی پزیشکی و پسپۆڕییە جیاوازەکان بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوو بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان .