بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە کۆگا بازرگانییەکانی بەغدا کەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە، "تیمە تایبەتمەندەكانیان لە بواری فریاگوزاری و ئاگركوژێنەوە و ئەمبولانسەوە توانیان رووداوێكی گەورەی ئاگركەوتنەوە کۆنترۆڵبکەن، کە چەند کۆگایەکی کەرەستەی تەندروستی و بۆیاغ و چەندین کەرەستەی تر بون لە بەغدا.
وە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم تیمانە ٤ کرێکاریان لە ناوەڕاستی کۆگا سووتاوەکان رزگارکرد و بەگەراندنەوەی ھەناسە بەئامێری تایبەت ، پێش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە بە ئەمبولانسی بەرگری شارستانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگرەکە لەچەندین لاوە کۆنترۆڵکراوسەرەڕای مەترسی سووتانی کەرەستە سوتاوەکان لەوانە ( تەنککەر)، بۆیاخ و بیناسازی دیکە وبکەرەستەی تەندروستی بە دەردانی گازی چڕ و ژەهراوی کە ڕێگری لە پێشرەوی تیمەکانی بەرگری شارستانی دەکرد بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
بەرێوەبەراییەتیەکە جەختی لەوە کردەوە کە "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان کۆتایی بە ڕووداوی ئاگراکە بهێنن لە ماوەیەکی کورتدا بەبێ تۆمارکردنی زیانی گیانی، جگە لە زیانی ماددی نەبێت کەبەر شوێنەکەو کەل و پەلەکان کەوتون.
ھاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرەکە".
(دروستكراوی عێراق)، پاڵپشتی حكومەت پیشەسازییەكانی دەرمانی عێراق دەخاتە پێشەوە