روونكردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی داهاتەکانی ساڵی پێشوو لەنەوتی ڕەش

ئابوری
  • 9-04-2022, 17:59
  • +A -A

    بەغداد / INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە روونکردنەوەیەکی دەرکرد دەربارەی داهاتەکانی 
    ساڵی پێشووی نەوتی ڕەش
    ، وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا 
    لەوەڵامدانەوەی هەندێک ڕاپۆرت کەباسیان لە میکانیزمی فڕۆشتن وبەبازاڕکردنی نەوتی ڕەش کردبوو کۆپیەکی دەست ئاژانسی 
    هەواڵی عێراقى کەوت تیایدا ڕایگەیاند لەکاتێکدا وەزارەتی نەوت ڕێزو پێزی هەیە بۆ ئازادی بیروڕادەربڕین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمووشێوازەکانی 
    چەواشەکاری ڕەت دەکاتەوە کە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنی ناوخۆ  لەمبارەیەوە پێشکەشی
    دەکەن ، وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ هەندێک کەناڵی ئاسمانی دەربارەی میکانیزمەکانی بازاڕکردن وفڕۆشتنیڕۆنی سوتەمەنی (نەوتی ڕەش) بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کەفەرمانگەی هونەری وهەردوو کۆمپانیای 
    بازاڕکردنی نەوت ودابەشکردنی 
    بەرهەمەنەوتییەکانی سەربە وەزارەتی نەوت جەخت لەسەر گرنگیدان بەبەرهەمی پیشەسازی نیشتمانی وکەرتی تایبەت دەدەن
    هەرچەندە ئاڵنگاریەکان  رووبەڕووی کەرتی نەوت وئابووری عێڕاق دەبنەوە ئەویش لەبەر گۆڕانکاریەکانی بازاڕی نەوت لەسەرئاستی جیهان کەدەرەنجام بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە نەوتیەکان ، هەروەها ووتی وەزارەت جەخت دەکاتەوە سەر
    ئەوەی کە بەردەوامە لە دابینکردنی کارگەو کارخانەکانی کەرتی تایبەت بەنرخی حکومەت
    بەڕەچاوکردنی نرخە جیهانیەکان 
    ئەویش لەپێناو بەدەستهێنانی 
    داهاتێکی باش بۆ بودجەی گشتی دەوڵەت وبەردەوامیدان 
    بەگەشەی ئابووری و پاراستنی
    سامانی نەوت وقەدەغەکردنی
    قۆستنەوەی دەرفەتی بەدسوود
    وەرگرتن لەو کەلێنە زۆرەی کەلەنرخەکانی ناوخۆو نرخەجیهانیەکاندا هەیە نەکە ببرێتە ووڵاتی دیکەو بازرگانی نایاسایی پێوە بکرێت ،هەروەها وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەش دا کە نەوتی ڕەش دابین دەکات
    بۆ کارگە بەرهەمهێنەرەکان وکارگەکانی ئەسفەلت بەنرخی
    (٣٥٠)هەزاردینار بۆهەریەک تۆنێک لەحاڵەتێکدا یەک تۆن لەنەوتی ڕەش لەلیستی جیهانیدا 
    (٩٠٠)هەزاردینارە بۆهەرتۆنێک واتە
    فەرقی هەردوونرخەکە دەگاتە(٥٥٠) هەزاردینار،ئەم ژمارەیەش بەهای کۆمەکی
    حکومەتە بۆ پاڵپشتکردنی پیشەسازی نیشتیمانی ،هەروەها وەزارەت هەڵدەستێت بەفڕۆشتنی نەوتی ڕەش بەکارگەکانی خشت دروستکردن 
    بەنرخی (١٠٠)هەزاردینار بۆهەرتۆنێک  ووتیشی وەزارەت
    فەرقی نرخەکان دەبژێرێت کەلەنێوان نرخی ناوخۆو دەرەوەدا هەیە کەدەگاتە زیاتر لە پێنج ملیاردینار ساڵانە،هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەناردەکردنی نەوت تەنها لەدەسەڵاتی کۆمپانیای سۆمۆیە بەگوێرەی یاساکارپێکراوەکان لەوانە بڕیاری
    ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی
    ژمارە(٢١)ی ساڵی (٢٠٢٠)کەبۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بازرگانیپێکردنی لەبازاڕی ڕەشدا وڕەوانەکردنی بۆ ووڵاتانی هەرێمی دەرچوێندراوە ،لەمادەی 
    (١)ی بەندی(ب)داهاتووە کەهەموو مۆڵەتەکانی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتیەکان هەڵدەوەشێندرێنەوە کە لە وەزارەتی بازرگانیەوە دەرچوونە ومۆڵەتدان تەنها لە کۆمپانیای سۆمۆوەدەدرێت
    وەزارەتیش بەگوێرەی ئەم بڕیارە
    هەمووسەرپێچیەکانی لەمجۆرەی ڕاگرتووە،ئاماژەی بەوەش کرد کە سیاسەتی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتیەکان ئەرکی وەزارەتەو پشت بەڕاپۆرتی مانگانە وتوێژینەوەکانی کۆمپانیای نەوت وبازاڕەکانی جیهان  دەبەستێت له فڕۆشتن وبااڕکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان بۆ پاڵپشتکردنی بودجەی گشتی دەوڵەت ، 
    بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کە کۆمپانیای سۆمۆ لەساڵی(٢٠٢١)دا داهاتی گەیشتوەتە سێ ملیار دینار لەفڕۆشتنی نەوتی ڕەش،لەهەمان کاتدا وەزارەتی نەوت داوای لە فەرمانگەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان کردکە ڕێکاری یاسایی گونجاو وەربگرێت  دژ بەچەند کەناڵێکی ئاسمانی کەلەسەر ڕاگەیاندنی عێراقی هەژماردەکرێن کەهەواڵی نادروست ونابەجێ بڵاو دەکەنەوە ، کەدوورن لەهەموو ڕاستیەکەوە.


    کردەوە