سەڵاحەدین؛ هێڵی بەربەست لە حەمرین بەهێزکراوە

ئەمنی
  • 16-04-2022, 12:52
  • +A -A

    سەڵاحەدین ـ INA

    فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سەلاحەدین لیوا عەبدولموحسین حاتەم ئەمڕۆ شەممە دووپاتیکردەوە: كە هێڵی بەربەست لە حەمرین لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مستی ئاسنین بەهێزکراوە.
    حاتم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین هێڵی بەربست لە حەمرین دووپاتکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دزەپێکردنی  تیرۆریستان بۆ ناو پارێزگاکە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مستی ئاسنین لە پارێزگای کەرکوک.
    رۆژی چوار شەممەی رابردوو شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، بەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی "چەكوشی ئاسنین" دەستی پێكرد، كە پرۆسەیەكی ئەمنی فروان و گشتگیرە، بۆ پشكنینی چەمی قوڕیچای و چەمی ئەزغیتون لە پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی نزیك زنجیرە چیاكانی حەمرین.
    ونیشیكردەوە: بەشەكانی دەزگای دژەتیرۆر بەشدارن لەم ئۆپراسیۆنەدا، لەگەڵ هێزی تایبەتی سوپای عیراق و بە پشتیوانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی و فرۆكەوانی سوپا.
ئاشكراشیكرد: ئەم ئۆپراسیۆنە بە ئامانجی وشكردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و بەدواداچوونی ئەندامانی داعشی تیرۆریست و پاكردنەوەی ناوچەكانە.