بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی چەكوشی ئاسنین شێوازێكی نوێی گرتووەتە بەر لە بەدواداچوونی و ڕاماڵینی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە لێدوانەکانی تایبەت بە كەناڵی عێراقییە ئەخبارییەی راگەیاند " ئۆپەراسیۆنی چەکوشی ئاسنین لە پارێزگای کەرکوک بە شێوازێكی نوێ كار دەكات بۆ لە ناوبردنی پاشماوەکانی داعش"
وتیشی: "جوگرافیای ئەو ناوچانەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا دەستیپێکردووە سەختە ناتوانین ئۆتۆمۆبیلی سەربازی بچێتە ئەو شوێنە بوونی تیرۆریستانی خۆیان تێدا حەشار داوە .
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجی هەیە و پێویستە هێزە ئەمنییەکان پێیان بگەیەنن" و وتیشی:"کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە گەیشتنە ئامانجی کۆتایی ئۆپەراسیۆنەكەی كۆتایی پێ دەهێنین.وتیشی: "بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمنی فشار دەخاتە سەر چەتە تیرۆریستییەکان".
باسى لەوەشکرد: "لە ناوچەیەکی باشوری ڕۆژئاوای بەغدا، پۆلیسی فیدراڵی یەکێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد"
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی "چەكوشی ئاسنین"ی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.
پرسهنامهيهك له سهرۆكى ههرێمى كوردستانهوه
پارێزگای نهیناوا: دهستگیریكردنی 7 تیرۆرست