ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە ئەنجامی "ئیرادەی پتەو"ى راگەیاند

ئەمنی
  • 31-03-2022, 13:49
  • +A -A

    بەغدا / INA 
    ئەمرۆ پێنجشەممە سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە ليوا "کثير عەبدولرەحمان" ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پتەو " جیاواز بووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە .
    لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوا کثير عەبدولرەحمان"بۆ کەناڵی ئەڵعێراقیە کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) روماڵی کردوە وتی:"ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پتەو کە پێشتر لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپاوە راگەیندرابوو ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانە لە جەزیرە کە  ئەنبار و پارێزگای سەلاحەدین و ڕۆژئاوای نەینەوا دەگرێتەوە 
    ھەروەک وتیشی: "ئەو سەرکردانەی بەشداری ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پتەو " بوون ھەریەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا کە ئامانج لێی  لەناوبردنی خانە تیرۆریستییەکانی داعش و وشککردنەوەی هەموو سەرچاوەکان لەو ناوچانەدا" 
    ئاشکراشیکرد "ئەوەی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پتەو لە تەواوی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان جیادەکاتەوە، بەشداریکردنی هەموو یەکە سەربازییەکان لە هەموو سەرکردەکان و بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، کە هەماهەنگی لەنێوان هەموو سەرکردەکاندا هەبوو ، جگە لەو فەرمانانەی کە لەلایەن فەرماندەی گشتی دەرچووە و بەپێی ئەو پلانانەی بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە داڕێژراون جێبەجێکراون 
    لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەکرد  "ئەو ئەنجامانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پتەو بەدەستهاتوون تا ئێستا دۆزینەوەی کەرەستەی تەقەمەنیە کە تیرۆریستانی داعش، لەو ناوچانەدا وەک ناوچەی کراوە بۆ پەڕینەوە بۆ ناوچەکانی تر بەکاریان دەھێنا. 
    دەشلێت "جوڵانەوەکە بە پێی زانیاری ورد لەناو تەوەرەکاندا ئەنجامدراوە و لەبەر ڕۆشنایی ئەو بۆمب و زیادەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا دۆزراونەتەوە کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە"
    وتیشی:لەو پرۆسەیەدا  "٦٠ تیرۆرست لەو  لەناوبران کە ، فڕۆکەی ئاسمانی سوپا  رۆڵی بوێری گێرا ھاوشانی ھێزەکانی دیکە بەپێ ئەو زانیاریە ھەواڵگریانەی ھەن گورزێکی بەھێر بەر پاشماوەکانی چەتەکانی داعش کەوتون .