سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەگەڵ وەفدی ڕاگەیاندنی ئێرانی تاوتوێی هاوکاری هاوبەش دەکات

ناوخۆ
  • 4-05-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"کەریم حەمادی" سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، لەگەڵ" فەرشاد مەهدی پوور" یاریدەدەری وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری گفتوگۆیان کرد لەسەر ئاسۆی فراوانکردنی هاوکاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا.
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دوای  پێشوازیکردن لە وەفدی ئێرانی لە بارەگای تۆڕەکە،ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە بوارەکانی ڕاگەیاندن بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوە  وڵاتی دراوسێ بکات.
    "حەمادی" ئاماژەی بەوەشدا : کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کراوەیە بەڕووی لایەنە جیاوازەکانی هاوکاری بۆ خزمەتکردنی ئەو دوو وڵاتە دراوسێیەی کە پەیوەندی مێژوویییان هەیە.
    ووتیشی : یەکێک لە ئەولەویەتەکان لە  لەکارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕۆشنایی بخاتە سەر ئەو کاریگەرییانەی ڕژێمی پێشوو بەجێی هێشتووە و ئەو ئازارانەی بەسەر گەلی عێراق و ناوچەکەدا هێناویەتی.
    "حەمادی" جەختی لەوە کردەوە کە پلانەکان سەبارەت بە ڕووماڵی میدیایی دامەزراوە جیاوازەکانی تۆڕەکە سەبارەت بە سەردانیکەرانی چلە، جیاواز دەبێت لە ساڵانی پێشوو، هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە پرسی فەلەستین جێگەی سەرنجی دامەزراوە تۆڕەکەیە و ئێمە لەگەڵیدا لەگەڵ  لایەنی ئێرانی کراوەین بۆ پەرەپێدانی ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ بەرزکردنەوەی پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و خستنەرووی تاوانەکانی قەوارەی زایۆنی دژی غەززە و گەڵی فەلەستین کە ئەنجامی دەدات.
    لەلایەن خۆیەوە "سەڕۆکی وەفدی ڕاگەیاندنی ئێرانی خۆشحاڵی خۆی بەسەڕدانی عێراق و ئامادەبوونی لە بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەڕبڕی و جەختی لە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوه بۆ پەڕرپێدانی ئەو پەیوەندیانەی کە لەهەموو بوارەکاندا هەیە،هەروەک ستایشی ئاستی میدیا و زانستی و پیشەیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد ، کە گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزی کارکردن،ووتیشی : جددیەت هەیە لە فراوانکردنی چوارچێوەکانی هاوکاری لەگەڵ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەنێوان هەردوولادا.