ئۆپراسیۆنی "چەكوشی ئاسنین" لە كەركوك دەستی پێكرد

ئەمنی
  • 13-04-2022, 11:45
  • +A -A

    بەغداد – INA

    فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی "چەكوشی ئاسنین"ی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، بەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی "چەكوشی ئاسنین" دەستی پێكرد، كە پرۆسەیەكی ئەمنی فروان و گشتگیرە، بۆ پشكنینی چەمی قوڕیچای و چەمی ئەزغیتون لە پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی نزیك زنجیرە چیاكانی حەمرین.
    رونیشیكردەوە: بەشەكانی دەزگای دژەتیرۆر بەشدارن لەم ئۆپراسیۆنەدا، لەگەڵ هێزی تایبەتی سوپای عیراق و بە پشتیوانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی و فرۆكەوانی سوپا.
    ئاشكراشیكرد: ئەم ئۆپراسیۆنە بە ئامانجی وشكردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و بەدواداچوونی ئەندامانی داعشی تیرۆریست و پاكردنەوەی ناوچەكانە.