ئاوەدانکردنەوە پلانی دیزاینی شاری نیشتەجێبوونی لە کەربەلای پیرۆزی پەسەند کرد

ناوخۆ
  • 14-04-2022, 12:11
  • +A -A

    بەغد/ INA 

    ئەمرۆ پێنج شەممە "نازەنین محەمەد " وەزیری ئاوەدانکردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییە گشتییەکان پلانی دیزاینی بنەڕەتی بۆ شاری نوێی نیشتەجێبوونی "الضفاف" لەپارێزگای پیرۆزی کەربەلا پەسەندکرد
    لە راگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) رایگەیاندو "کۆی ڕووبەری شوێنی شاری نوێی نیشتەجێبوونی "الضفاف " 8 هەزار و 920 دونۆمە، کە ڕووبەری 7534 دونۆم دیزینی پرۆژەکە پێکدێنێت، کە شوێنی 222 هەزار و 990 کەس لەخۆوە دەگرێت . 
    ھەروەک راشیگەیاندوە  " کە شارەکە نزیکەی 37,015 یەکەی نیشتەجێبوونی بە قەبارەی جیاواز لەخۆدەگرێت، هەروەها سەنتەری شار و یەکە خزمەتگوزاریەکان و بازاری بازرگانی و یەکەی کارگێری و سەنتەری جیاوازەکان  پێکدێنێت.