سەرچاوەکانی ئاو وادەی پلانی كشتوكاڵی بۆ هاوین رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 13-03-2022, 16:37
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو وادەی دەستپێکردنی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی هاوین ڕاگەیاند.
    حاتم حەمید بەڕێوبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو ئەمڕۆ یەکشەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی کشتوکاڵی لەسەرەتای وەرزی زستانەوە بریتی بوو لە داخستنی ئەو خەرجیانەی کە پێویست بوو بۆ چارەسەرکردنی پێداویستیەکانی ئاو، لەوانە ئاوی خواردنەوە و بەکارهێنانی شارەوانی و پیشەسازی و هەروەها کەرتی کشتوکاڵی و زۆنگاوەكان، وتیشی: پلانی کشتوکاڵی بەردەوامە و هیچ کەموکورتییەکی تێدا نییە"
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پلانی هاوینە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و لەسەر بنەمای ئەو خەزێنەیەی ئاو دەبێت کە لەبەردەستدایە، وتیشی: مانگی ئایاری داهاتوو کۆبونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی پلانی هاوینە پەسەند بکرێت.