ڕاهێنەری دۆرتمۆند: هۆكارەكانی گریانی یاریزانەكه‌ى بەهۆی پێكانەوە ڕووندەكاتەوە

وەرزش
  • 21-02-2022, 07:32
  • +A -A

    به‌دواداچون-(INA)
    ڕاهێنەری بۆروسیا دۆرتمۆند ماركۆ ڕۆزە دڵنیایی  تیپەكەی كردەوە سەبارەت بەڕەوشی یاریزانی لاوی ئەمریكی جیوڤانی ڕینا دوای ئەوەی لەگەڕی 23ی خولی بۆندسلیگا تووشی شكستێكی نوێ بوو لەكاتی یاری بەرامبەر بۆروسیا مونشنگلادباخ.
    ڕینا لە مانگی ئابی ڕابردوودا بۆ یەكەم جار لە هێڵی دەستپێكی دۆرتمۆنددا بوو، بەڵام دوای تەنیا 27 خولەك بەهۆی پێكانەوە بە فرمێسكەوە لە یاریگا چووە دەرەوە بەڵام ئەمە كاریگەری لەسەر سەركەوتنی تیپەكەی نەبوو لە سەركەوتنێكی گرنگی  شەش گۆڵی پاك،ڕۆزە وتی: ڕینا ی  تەمەن (19) ساڵ، بەم زووانە دەگەڕێتەوە و پشتیوانی تەواوی هەموو تیپەكە دەبێت،دوور كەوتنەوەشی ئەو ماوەیەشی زۆر تاڵ بوو. 
    سەرچاوە/كووڕە.