عێراق بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی پایکی چینی بەتایبەتمەندی مۆدێرن ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 20-02-2022, 14:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    کۆمپانیای گشتی دروستکردنی ئوتومبێلی سەر بەوەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی پایکی چینی بە تایبەتمەندی مۆدێرن ڕاگەیاند.
    ناهز ڕەشید ساڵحی بەڕێوەبەری کارگەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی تایبەتمەند لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی پایک تایبەتمەندیی مۆدێرنیان هەیە و بە هەموو مەرجەکانی سەلامەتی ئامادەکراون و لە ژێر چاودێری جۆری و پشکنیندان و شاهیدی خواستی بازاڕی عێراق و داواکاری هاوڵاتیانن.
    وتیشی: کادرانی کۆمپانیا لە ئەندازیار و تەکنیککارەکان بە تواناو لێهاتویی ئەوان توانرا 120 ئۆتۆمبێل بەرهەمبهێنرێت کە 80 ئۆتۆمبێلی ئامادەکراو و 40 ئۆتۆمبێلی دیکە لە پرۆسەی پشکنیندایە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: کارکردن بەردەوامە بۆ بەرهەمهێنانی دەستەی دووەمی 120 ئۆتۆمبێل.
    وتیشی: ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی پایک بە بزوێنەری کارامەی بەرز و سندوقی خێرایی (گێڕ) كە هاوشێوەی میتسوبیشی ژاپۆنیە دروستدەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشدا: دانانی ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتن بەنرخێکی گونجاو و بەنەقد لەڕێگەی لقەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردن و لقەکانی کۆمپانیاکەوە كە وەبەرهێنانیان کردووەوە لەڕێگەی بانكی ڕافیدەین و ڕەشیدەوە بە قیست و بەگرەنتی ساڵێک بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکە دفرۆشرێت. وتیشی: کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی پیجۆ و سایبا بە تایبەتمەندی مۆدێرن و لە ڕاستیدا (20) ئۆتۆمبێلی پیجۆ و (18) ئۆتۆمبێلی سایپا لە ڕۆژێکدا بە نرخێکی گونجاو دەخرێنە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، بە کاش، یان بە قیست، هەروەها بە گرەنتی یەک ساڵ.