سەرۆک وەزیران: جەخت دەکەینەوەسەر پابەندبوونمان بە دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردن کە ڕێزوپێزی کرێکاران بپارێزێت

سیاسی
  • 1-05-2024, 10:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بەبۆنەی جەژنیانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی کرێکارانی عێڕاق وجیهان کرد.
    سودانی لە توویتێکدا لەسەرسەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی بەم بۆنەیەوەگەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کرێکارانی عێڕاق و جیهان دەکەین.
    هەروەها جەختیکردەوەسەر پابەندبوونی حکومەت بەرامبەر کرێکاران بە پیاوان و ئافرەتانەوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردن کە ڕێزوپێزیان بپارێزێت و سەرجەم مافەکانیانی تیادا دەستەبەربکرێت ، ئاماژەشی بەوەدا کە کرێکاران بەهایەکی باڵان لەوڵاتماندا کە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دەستپێکردووە و بەپشتیوانی خودا لە پڕۆسەکە بەردەوام دەبین.