مەندلاوی داوادەکات یاساکانی پەیوەست بەمافی کرێکارانەوە کارابکرێن

سیاسی
  • 1-05-2024, 11:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی کرێکارانی عێڕاق کرد.
    مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی سڵاوی خۆشەویستی و ڕێز ئاڕاستەی کرێکاران و هەموو ئەودەستانە دەکەین کە بەشداریان لە بونیادنانی نیشتیماندا کردووە ، ئەوان سامانێکی لەبننەهاتوون و بەبێ ئەوان ئاوەدانکردنەوە ناکرێ، جەختیشی لەوەکردەوەکە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی دەکات.
    هەروەها مەندلاوی داوای لەحکومەت کرد کە ئەویاسایانە کارابکات کە مافی کرێکاران دەپارێزێت بەتایبەتی یاسای دڵنیایی کۆمەڵایەتی و یاسای گەشەپێدانی پیشەسازی  و یاسای کار، کە کێشەی کرێکاران چارەسەردەکان و کومپانیاکانی وەبەرهێنان پابەنددەکات بەوەی کرێکارانمان دەرفەتی کارکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت، ڕوونیشی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران ئەویاسایانە دادەڕێژێت کە پارێزگاری لە مافی ئەم توێژە گرنگە بکات و ژیانێکی شایستەیان بۆ دابینبکات.