لەخۆرهەڵاتی واست كەسێك بە تاوانی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیركرا

  • 27-02-2018, 00:00
  • +A -A

    واست – ا ه ع هێزەكانی پۆلیسی واست، ئەمرۆ سێ شەممە، لەخۆرهەڵاتی كوت كەسێكیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیركرد. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پۆلیسی پارێزگای واست رایگەیاند: مەفەرەزەیەكی بەرەنگاربوونەوەی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، توانیویەتی لەقەزای بەدرە بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان دەستگیربكات، وتیشی لە كاتی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەدا بڕێك مادەی كریستاڵ و هیرۆیین و تریاكی پێبووە، دوای دەستگیركردنیشی لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا دەستیپێكردووە.