لە دیوانیە پێنج كەس بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیركران

  • 28-03-2018, 00:00
  • +A -A

    دیوانیە – ا ه ع مەفرەزەیەكی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دیوانیە، ئەمرۆ چوار شەممە، پێنج كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد و دەستیشی بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گرت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دیوانیە رایگەیاند: مەفرەزەیەكی پۆلیسی دیوانیە بۆسەیەكی بۆ دەستگیركردنی چەند كەسێك دانا كە گومان دەكرا بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكانەوە بكەن، لەو بۆسەیەشدا پێنج كەس دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو تۆمەتبارانە راوانەی دەزگا پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەیەنرێن